کاوان مەحمود بۆ ژیان: لە میوزیکی فیلمدا تابلۆ دروست دەکرێت بە ئامێری میوزیک و دەنگ

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سازدنى: داستان

لە هونەرى موزیکى ئێمەدا کەمترین بایەخ بە موزیکى تایبەت بە فیلم دراوە، ئەمە لە کاتێکدا بوارى موزیکى فیلم لە جیهاندا بایەخێکى زۆرى پێدەدرێت و گەورە موسیقارەکان کار لەو بوارەدا دەکەن، هاوکات لە فێستیڤاڵە گرنگەکانى فیلمیشدا خەڵات بە موزیکى بەرهەمە سینەماییەکان دەبەخشرێت.

هونەرمەند کورد (کاوان مەحمود) ساڵانێکە سەرقاڵى کارى موزیکە و ئامێرى جیاواز دەژەنێت، هاوکات چەندین کارى موزیکى تایبەتى بە فیلم و دراما کردووە، بۆیە لەم دەرفەتەى (تۆڕى هەواڵى ژیان)دا ئەو هونەرمەندە دەدوێنی:

ژیان: چۆن بڕیارتاندا کار بۆ موزیکى فیلم بکەن؟

کاوان مەحمود: ڕەنگە بڕیارم نەدابێ، ھەر خۆی ئەوە بێت کە لە ناو رۆحی خۆمدا پێویستم بەوە بووبێت کە ئەوەی من لە ناو ژیاندا ھەستی پێ دەکەم و دەیبینم، یارمەتی دابم بۆ ئەوەی میوزیک ببێت بە شتێک دەکرێت شوێنی تر و شتی ترت پێشان بدات، بوو بات گەشتت پێبکات و وەکو مرۆڤێکی فزول بۆ ئەوەی بە بینینی خۆت وەسفی بینینەکان بکەیت لە ڕێگەی وێنەو میوزیکەوە.

ژیان: یٔەو جیاوازییانە چین لە نێوان موزیکى فیلم و شێوازەکانى دیکەى موزیکدا هەن؟

کاوان مەحمود: وا دەزانم ئەوەیە کە وا دەکات تۆ زیاتر بڵاو بکاتەوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی بینینت خامۆش و ھێمن بێتەوە لە ڕێگای میوزیکی فیلمەوە، میوزیک خۆی ئەو سحرەی ھەیە کە مرۆڤ ژیر بکاتەوە لە ھەموو ھەستەکانیدا، بەڵام لە میوزیکی فیلمدا میوزیک وەکو باڵندەیەک وایە لە ناو وێنەکاندا، وەخت ھەیە لەسەر زەوی نوستووە یان لە قەفەزدایە، وەختیش ھەیە لە ئاسماندا ئەفڕێت یان ئەبێ بە نێچیرێک، میوزیکی فیلم ئەوە دەکات کە میوزیک چاوەڕێی زیاتر لە ژیان دەکات وەکو رۆحێک، مرۆڤێک لەسەر زەوی، میوزیکی فیلم زیاتر بۆ ھەموو مرۆڤێکە وەک لە میوزیک خۆی .

ژیان: بەوپێیەى کارى موزیکتان بۆ ژمارەیەکى زۆر لە فیلم و دراما کردووە، لە یٔێستادا پێوەرتان چییە بۆ یٔەوەى کار بۆ هەر بەرهەمێکى یٔەو بوارانە بکەن؟

کاوان مەحمود: ھیچ پێوەرێک نابینم، رەنگە خۆی ھەر ئەوە بێت لە ڕوی کاسبی و ئیش و کارەوە خۆش بێت کە ئەو شتەی خولیامە لە ھەمان کاتدا ئیشەکەمە .

ژیان: لە دونیاى هونەریی یٔێمەدا دوورییەکى زۆر هەیە لە نێوان هونەرمەندانى بوارە جیاوازەکاندا، یٔەمەش بۆتە هۆى یٔەوەى هونەرمەندان کەمترین کارى هاوبەش بکەن، بۆ نمونە کارى هاوبەش لە نێوان شانۆ و موزیکدا، یان شانۆ و شێوەکاردا، موزیک شێوەکار... هتد یٔێوە چۆن دەڕواننە یٔەم نێوانە؟

کاوان مەحمود: ئەوەی من دەیبینم خۆی دووری لە نێوان مرۆڤەکاندایە، ئەوەش وای کردووە کە دووری لە شتەکانی تردا دروست ببێت، ئیتر ھونەریش مرۆڤ خەریکیەتی، ئەوە بۆیە، بەڵام من خۆم ھەر وەکو ژیانی رۆژانەم تێکەڵم و کار دەکەم لەگەڵ خەڵکەکانی خەریکی ھونەرن یاخود خەریکی ھونەر نین، ئیتر خۆم ھەست بەو دوورییە ناکەم .

ژیان: یٔاستەنگەکانى بەردەم دانانى موزیکى فیلم چین؟

کاوان مەحمود: ئەوەی کە بەرھەم ھێنانی فیلم خۆی تازەیە خەریکین ھەنگاوی بۆ دەنێین وردە وردە، پاشان دروستکردنی میوزیکی فیلم لە دواترە لە خودی فیلم دروستکردن، ئەوەش ئەوەیە کە فیلم دروستکردن وەکو بەرھەمھێنانێک نەبووە بە بازاڕ و بزنس، بۆیە ھەموو ئەو بەربەستانەی لە بەردەم بەرھەمھێنانی فیلمدایە لە بەردەم میوزیکی فیلمیشدایە و زیاتریش، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە بەربەست ببێتە بەربەست لە بەردەم دروستکردنی ئیشی جوان و باشدا .

ژیان: ژەنیارى یٔێمە تاکو چەند یٔامادەیی تێدایە بۆ کارى موزیکى فیلم؟

کاوان مەحمود: لە میوزیکی فیلمدا تابلۆ دروست دەکرێت بە ئامێری میوزیک و دەنگ، دەکرێت لە ھەموو ئامێرێکی میوزیک، کەسێک و شتێکدا دەنگێک رەنگێک بدۆزیتەوە لە ناو میوزیکەکەتدا ئیشی خۆی بکات، ئەمە جگە لەوەی لە ھەنێ ئامێری میوزیکدا لێرە کەمتر خەڵک ھەبێت بتوانیت ئەوە دروست بکەیت کە پێویستە، چونکە شتەکە لە سەرەتادایە و تەمەنی کەمە، ئەوەش ئەو شتە ستانداردانەیە کە لە ناو میوزیک خۆیدا پێویستن و لێرە نین، ھەڵبەتە ئەمە لە خراپیدا نییە، لە دواکەوتنماندایە بۆ شتەکانی دنیاو بازاڕی دنیا .

ژیان: پلانى نوێتان چییە لە موزیکدا بە گشتى و موزیکى فیلم بە تایبەتى؟

کاوان مەحمود: لەبەر ئەوەی میوزیک خولیامەو بووشە بە ئیشم، ھەنێک بینین ھەیە لە ژیانی خۆمدا ئەمەوێت دروستیان بکەم بۆ رۆحی خۆم، خەریکی ئەوانەم، وەکو میوزیکی فیلمیش نازانم، چونکە ئەوە ئەکەوێتەوە سەر ئەوەی سبەینێ چیم یەتە بەر دەست، ھەر وەکو خەیاتێک.



ڕیکلام