سەنتەری میترۆر: ساڵی ڕابردوو 385 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە

  2021-01-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەنتەری میترۆ ئاماری ساڵی ڕابردووی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکردە و زۆرینەیان رێگری بووە.

بەپێی ئامارەکەی سەنتەری میترۆ 163 حاڵەتی رێگری و 74 حاڵەتی دەستبەسەرکردن و راگرتن بەبێ بریاری دادگا تۆمارکراوە.

هەروەها 30 رۆژنامەنوس بەدەر لە یاسای کاری رۆژنامەنوسی دەستگیرکراون و 48 رۆژنامەنوسیش هەڕەشەیان لێکراوە  ولێیاندراوە  وسوکایەتیان پێ کراوە.

سەنتەری میترۆ ئاشكراشیکردوە 4 ئۆفیسی کەناڵ داخراوە و 6 جار کەلوپەلی رۆژنامەنوسان شکێندراوە و 42 حاڵەتی زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنوسانیش تۆمارکراوە.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە 8 رۆژنامەنوسی مێینە هەراسانکراون و 8 رۆژنامەنوسیش بەڵێنامەیان پێ پڕکراوەتەوە و هێرش و تەشویشی ئەلیکترۆنیش 2 حاڵەت بووە.

هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانەی ڕاگەیاندنی ئامارەکەدا ڕاگەیاند ئەم ئامارە ئاماژەیەکی مەترسیدارە پاشەکشەی ئازادی ڕاگەیاندنە و ئەوەش بەرهەمی ئەو شڵەژانەیە کە لەسەرجەم کایەکانی کوردستاندا هەیە.


ڕیکلام