لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندانی سلێمانی ئەو کچە مۆدێلە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا، کە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا "سوکایەتی" بە هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان کردبوو.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی سلێمانی سکاڵای یاسایی دژی ئەو کەسە تۆمارکرا کە "سوکایەتی" بە هونەرمەندی کۆچ کردوو کەریم کابان کردبوو، ئەمڕۆ ئەو کەسە بە بڕیاری دادگا دەستگیرکراوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
ڕونیشیکردەوە، دەستگیرکردنەکە بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە.
دوێنێش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر ئەو "سوکایەتیکردنە"، لە پاركی نالی شاری سلێمانی بەشێك لە هونەرمەندان گردبونەوەیەكیان سازكرد.
قسەكانی ئەو كچە لەسەر كەریم كابان هاوكات بون لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەدا، كە ناڕەزایەتییەكی زۆریشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەدوای خۆیدا هێنا.
كەریم كابان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی هەڵكەوتوی كورد، رۆژی 14ی كانوونی دووەمی ساڵی 2016 كۆچی دوایی كرد.
كهریم كابان ناوی تهواوی (عهبدولكهریم جهلال مهحمود)ە، زیاتر له 70 ساڵ له بواری هونهریدا كاری كردووە، لهساڵی 1927 له گهڕهكی شێخانی سلێمانی له خێزانێكی ئایینپەروەر لهدایكبووه، له ساڵی 1941 یهكهم گۆرانی وتووه.