سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئەردۆغان: چاكسازی ئابوری ئەنجام دەدەین

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەمان بۆ سەردەمی نوێ ئامادەدەكەین و چاكسازی ئابوری ئەنجامدەدەین.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان لە كۆنگرەی هەرێمەكانی پارتەكەیدا رایگەیاند: تا كۆتایی مانگی شوبات لە سەرجەم 42 پارێزگای وڵات كۆنگرەكانمان تەواو دەكەین. 

ئەو باسی لەوە كرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە دەرفەتی نەبووە سەردانی پارێزگاكان بكات بەڵام دوای سەركەوتنی پرۆسەی كوتان دەیانەوێت لەبەهارەوە لەگەڵ ئەندامانی پارتەكەیاندا بن. 

سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی دۆخی وڵاتەكەیەوە وتی: وڵاتەكەمان بۆ سەردەمی نوێ ئامادەدەكەین، پێشكەوتنی گونجاو لە هەموو بوارێك بە پێی ئەم پرۆسە نوێیە ئەنجام دەدەین چاكسازی پێویست ئەنجام دەدەین.

ئەو لە بارەی دۆخی ناوچەكەوە وتی: ئیرادەیەكی بەهێزمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو كاراباخ دانا، ئێمە لەم بابەتەدا بە تەواوی جیهانمان نیشاندا، ئەو نەخشەكێشراوانەی كە لە پشت مێزێك كێشراون، چیتر جێبەجێ ناكرێت. ئەو پلانانەی لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە لە هەرێمەكەماندا كراون چیتر لەسەر حسابی خوێنی بێ تاوان جێبەجێ ناكرێت شەڕی ناوخۆ بە ئاسانی ناكرێت لە هەرێمەكەی ئێمەدا. 

ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردن لە وڵاتەكەی وتی "هەڵبژاردنی 2023 مان لەپێشە هەڵبژاردنەكانی 2023 لە وەرچەرخانێكی مێژوویی دا بۆ وڵاتەكەمان بەڕێوە دەچێت. ئەوانەی هێشتا بە تامی تاوی (شەپۆلی) توركیای كۆن دەسوتێنن، بە زەحمەت كار بۆ ئەوە دەكەن ڕۆژە ناخۆشەكان نەیەتەوە".