پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات.

بەپێی بەڵگەیەک سیروان سیرینی ئەمینداری پەرلەمانی عێراق نوسراوی بۆ بانکی ناوەندی ناردوە بۆ ئەوەی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەر داوای پەرلەمانتاری فالح ساری ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەو بابەتە نەکراوە کە لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانکی ناوەندی دەکرێت بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەهۆی دابەزاندنی نرخی دینارەوەیە.

لەماوەی ڕابردوو پارێزگاری بانکی ناوەندی بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی دینار ئەوەش کاردانەوەی زۆری هاوڵاتیان و لایەنەکانی لێکەوتەوە.



ڕیکلام