کەربەلا.. منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا کاتێک دایکی ویستوویەتی سەری ببڕێت

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نەخۆشخانەی شاری ئیمام حسین لە کەربەلا تیمی پزیشکی توانیان منداڵێکی کچی تەمەن ٨ ساڵان لە مردن ڕزگار بکەن، دوای ئەوەی دایکی لە بەشی پێشوەی ملی ویستوویەتی سەری ببڕێت.

سەباح حسەینی بەڕێوەبەری شاری پزیشکی ئیمام حسین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشی فریاگوزاری پێشوازیکردووە لە منداڵێکی کچی تەمەن ٨ ساڵان، دوای ئەوەی دایکی ویستوویەتی سەری ببڕێت، بۆیە بە چاودێری خوا و بە هاوکاری تیمی پزیشکی نەخۆشحانەکە توانیان ئەو منداڵە لە مردێکی تەواو ڕیزگار بکەن و ژیانی بۆ گەڕایەوە.

ڕزگاریکردنی گیانی ئەو منداڵە تیمێکی پزیشکی تایبەت بە حاڵەتە کتوپڕەکانی بۆ تەرخانکراوە و بە پەلە فریاگوزاری سەرەتایی لە خوێن و بۆری تایبەت بە هەناسەدان و کەلوپەلی پزیشکی دیکەی بۆ دانراوە، سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەش بووەتە سەرکەوتن و دەستکەوتیکی گەورەی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە.

بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندارەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر وردەکاری روداوەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردووە.



ڕیکلام