کوڕ و کچ لە دیدێکی جوانیناسانەوە

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خوێندنەوەیەک بۆ تابلۆیەکی دڵشاد بەهادین

جەمال نوری

لەم تابلۆیەی (دڵشاد بەهادین)دا ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین کوڕو کچێک پێکەوەن،  کچەکە خۆی و بۆ کوڕەکە جوانکردووە و بەجورێک کە کوڕە سەرسام بکات بەجوانیەکەی، تاوەکو زیاتر پەیوەستی بکات بەخۆیەوە، هەڵبەتە ئەمەش لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکیتر دەگوڕێت، لەکۆمەڵگای کوردیدا هەردەم کوڕەکە جورێک شەرمی پێوە دەبینرێت لەکاتی جێژوانی یارەکەییدا .

جارێ بابزانین ژن بۆ خۆی جوان دەکات .جوانی دەروازەی خۆشەویستییە. بەڵام ئایا ئێمە چۆن لەنێو ئەو هەموو ڕوخسارانەدا تەنیا یەک ڕوخسار سەرساممان دەکات؟ ئەگەرچی خۆشەویستییە ڕووکەشەکان زۆرینەی جار بەئاراستەی  ڕوخساری یار دەڕۆن کە ئەمەش دەستخەڕۆبوونی بەدوادا دێت، چونکە ئەوەی دەتخەڵەتینێ دیوی ناوەوەی ڕووکەشەکەیە، لەمەدا جوانی سیفەتێکی چەواشەکار و گومڕاکارە و هیچ پەیوەندییەکی بە چاکە و ڕاستییەوە نییە، هەموو پرۆژەکەی نیتچەش جیاکردنەوەی جوانی بوو لەو دوو کارەکتەرەی تر، ئەو دەیگوت: باوەڕت بە فیلۆسۆفێک نەبێت بڵێت: چاکە و ڕاستی و جوانی یەکێکن. بەڵام قووڵیی ئەو خۆشەویستییەش نابێت لەیاد بکرێت کە حەزە ئیرۆتیکییەکانی خۆی لەڕاوکردنی ڕەفتار و هەڵسوکەوت و نیگاکانی یاردا تەرخان دەکات، کە پێیوایە هەموو ئەوانە ڕەنگدانەوەی جەوهەرە نێوەکییەکەی یارن و جوانی قووڵایی و ناخی یار دەردەخەنەوە. هەموو کارەکتەرە نێوەکییەکانی یار بریتین لە پێکهێنەری کۆی نیگا و ڕەفتار و دەرکەوتنەکەی، هەموو ئەمانە پێکەوە وامان لێ دەکەن ئەو کەسەمان لا جوان بێت و سەرنجمان بۆ خۆی ڕابکێشێت و بەمەش دەکەوینە خۆشەویستییەوە. واتە بەپێی بیرۆکەکەی نیتچە ئێمە کەسێک جوان دەبینین چونکە خۆشماندەوێت و جوانییەکەی نکوڵی لێ ناکرێت. لیرەوە وانەیەکی مۆراڵیی گرنگ لە نیتچەوە فێر دەبین کە دەشێت کەسی ناشیرینیش لەلامان ناوەوەی جوان بێت و خۆشمانبوێت. ئەوەشی بەهاکانی ناوەوەی کردە پێوەر بۆ ناسینی جوانی، ئەوە مرۆڤێکی جوانی ئازادە .

هەربۆیە پەیوەندیەکان درێژە ناکێشن لەبەر ئەوەی دیووی ناواوەی یەکتر شارەزانین  ، لەتابلۆکەی دڵشادا ڕێک ئەو حاڵەتەی وێناکردوە



ڕیکلام