وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٦٢٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٥%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦١٥ هەزار و ٣٨٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٨٤ هەزار و ٧٥٢ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٣٠١٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.