ئەسترازێنكا رەتیدەكاتەوە ڤاكسینەكەی بۆ كەسانی سەرو 65 ساڵ كاریگەری نەبێت

  2021-01-27  | 
نمونەیەک لە ڤاکسینی ئەسترازێنکا
فۆتۆ: جیتی ئیمەیج
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمپانیای ئەسترازێنكا ئەو بانگەشانەی میدیای ئەڵمانی رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ڤاكسینەكەیان لە دژی كۆرۆنا بۆ كەسانی سەرو 65 ساڵ كاریگەریەكەی تەنها 8% بێت.

كۆمپانیاكە كە هاوبەشی نێوان بەریتانیا و سویدە ڕایگەیاند ڕاپۆرتەكانی میدیای ئەڵمانی بانگەشەی ئەوە دەكەن ڤاكسینەكە 8% ی كاریگەری هەیە لەسەر ئەو كەسانەی لە سەرووی 65 ساڵەوەن بەڵام ئەو بانگەشانە نادروستن. 

وتەبێژێك لە ئەسترازێنكا بە دی دەبلیوی ئەڵمانی وتووە "ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەكەن كاریگەری كوتانی ئەسترازێنك/ئۆكسفۆرد بە ئاستی 8% لە سەروو تەمەنی 65 ساڵ كاریگەری هەیە بەتەواوی نادروستن". 

 كۆمپانیاكە وتی لیژنەی كوتانی بەریتانیاJCVI  و ڕێكخەری دەرمانی MHRA ی نیشتمانی بەریتانیا پشتگیری بەكارهێنانی ڤاكسینەكەیان بۆ ئەو گروپە تەمەنە تایبەتە كردووە .

وتەبێژی كۆمپانیاكە بەبیری هێناوەتەوە لە مانگی تشرینی دووەم داتایان بڵاوكردەوەتەوە و نیشانیداوە گەورە بەتەمەنەكان وەڵامی بەرگری توندیان پیشانداوە بۆ ڤاكسینەكە، لە دوای وەرگرتنی دۆزی دووەم لە ڤاكسینەكە لە 100% گەورە بەتەمەنەكان دژە تەنی تایبەت دروست دەكەن". 

وەڵامی ئەم كۆمپانیایە دوای ئەو ڕاپۆرتانە هات كە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەی ئەڵمانی لە زاری دوو سەرچاوەی بێ ناوی حكومەت وتویانە كوتانەكە ڕێژەی كاریگەری خراپی هەیە لە نێوان ئەو كەسانەی لە سەرووی 65 ساڵەوەن.  

رۆژنامەكان وتیان حكومەتی ئەڵمانیا لە بنەڕەتدا پلانی هەیە ڤاكسینی ئەسترازێنكا بەكاربهێنیت بۆ ئەو كەسانەی نەیانتوانیوە بێنە ناوەندەكان بۆ كوتان، چونكە گواستنەوە و هەڵگرتنی تا ڕادەیەك ئاسانترە. جیاواز لە ڤاكسینەكانی مۆدێرنا وBioNTech/Pfize  دروست كراون، بەهۆی ئەوەشی ڤاكسینەكەی ئەسترازێنكا پێویست ناكات لە 70 پلەی سیلیزیدا هەڵگیرێن. 



ڕیکلام