جۆ بایدن 650 هەزار ئۆتۆمبێلی حکومەتەکەی دەگۆڕێت

  2021-01-27  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنیدا بە گۆڕینی سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی حکومەت، کە پیکهاتووە لە ٦٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل، گوڕێنی بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی، وەک پشتیوانییەک بۆ حکومەتی بۆ وزەی پاک.

لەکاتی بەڵێنی بەو هەنگاوە بایدن ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆملێلی زۆرە و بەم نزیکانە دەیانگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوڕێی ژینگە، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەستی کرێکاری وڵات دروستبکرێن.

باین ڕەخنەی لە بنەماکانی تایبەت بە کڕینی ئۆتۆمبێل گرت لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە، تەنانەت ئەگەر بەشێک لە پێکهاتە گرنگەکانی دروستکراوی ئەمریکاش نەبن.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، کاردەکات لەسەر داخستنی ئەو کەلێنانەی کە رێگە دەدات بە دروستکردنی بەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل، وەک بزوێنەرو پەیکەری دەرەوە و جامی ئۆتۆمبێل لە دەرەوە؟.

هاوکات بایدن بەڵێنیدا بە رەخساندنی یەک ملیۆن هەلی کاری نوی لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ژێرخانی ئابوری بارهەڵگەرەکان.

سیاسەتی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ کەرتی ئۆتۆمبێل بنیاتنراوە، لەسەر پشتیوانی پێشکەشکردنی داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی نوێ کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان بگۆڕن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە هەمان کاتیشدا پشیتوانی لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل، بۆ دروستکردنەوە و ئامادەکردنی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی بتوانن ئۆتۆمبێلی هاوڕێی ژینگە دروست بکەن.

هەر لە پلانەکانی بایدن لەو بوارەدا، دەستدەکرێت بە بنیاتنانی ٥٥٠ وێستگەی بارگاویکردنەوەی کارەبایی و خەرجکردنی بودجەی زیاتر لە بواری وزەی پاک و هاوڕێی ژینگەدا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەرچەندە ماوەی جبەجێکردنی پلانەکەی بایدن لەو بوارە دیاری نەکراوە، بەڵام بودجەی پرۆژەکە بڕی ٢٠ ملیار دۆلاری تێدەچێت.

لە ساڵی ٢٠١٩وە حکومەتی ئەمریکا بووەتە خاوەنی ٦٤٥ هەزار ئۆتۆمبێل، کە لە ساڵێکدا بڕی ٣٧٥ ملیۆن گاڵۆن سوتەمەنی بەرکاردەهێنن و بودجەی کارپێکردن و چاککردنەوەیان لە ساڵێکدا بڕی ٤ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری پێویستە.

لە ساڵی ڕابردووەوە حکومەتی ئەمریکا بووەتە خاوەنی ٣٢١٥ ئۆتۆمبێلی کارەباییز

 



ڕیکلام