جۆن فۆرمان؛ لە کارە هونەرییەکانیدا بەرد و گەڵا و خاشاک بەکاردەهێنێت

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جۆن فۆرمان ئافریدەی شێوازە جیاوازەکانی ھونەری خاکە، ھەمیشە بە دوای جیاوزبووندا دەگەرێ. بە بەکارھێنانی بەرد و گەڵاکان لە زەمین و کەناردەریاکان. ئەو ھەتا بە کارکردن لە ژینگە کاولەکانیشدا ئەفراند دەکات لە رێگەی بەکارھێنانی کەرستەکانی وەک شوشەی شکاو و خاشاک و پاشماوە دارماوەکان.

پێوانەی کارەکانی لە بارستەدا جیاوازن، بەرد و تەلاشەکان بەکاردێنێ بۆ دروستکردنی ھەندێ شتی بچوک، بە پێچەوانەوە ڕەنگە پێوانەی کارەکانی لە سەر خاک تاکو ٥٠ مەتر درێژ بێتەوە .کارەکانی بەسەر دەچن و لەناودەچن، بە چەند رێگایەک، بە زۆری بە ھۆی بارگۆرکێی کەش و ھەوا کە وا دەکەن کارەکانی زوو دیارنەمێنێنن(با دەیانبات یان باران رایاندەماڵێ)یاخود ھەندێ جار مرۆڤ دەسکاریان دەکات، ڕاھێنانەکانی جۆن تەنھا چێژ نییە، بەڵکو چارەسەریەکە بۆ رزگاربوونی لە سترێسی ژیانی رۆژانە.

کارکردنی جۆن لە ھونەری خاک و پەیکەرسازی دەگەرێتەوە بۆ ئەوکاتانەی کە قوتابی زانکۆ بوو، بەلام ھەستی بەوە دەکرد کە کارکردن و ئافراندن لەم کارەدا ماوەیەکی زۆر پێشتر دەستیپێکردووە.زۆرینەی کارەکانی لە ناوچە جوانەکانی وەک پێمبرۆکشێری کەناراو بوو، ناوچەیەک کە تێدا گەشەی کرد  و دیمەنە جوانەکانی کەنارەوەکاوەکان و دارستانەکانی بینیووە و یارمەتیدەری بوون لەگەل سروشتی کارەکانیدا.

وەرگێڕانی: دانا ئەحمەد


ڕیکلام