ئاگادارییەک بۆ هەمووان

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بە تابلۆکانی شاعیری کورد (موحەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە (ژەنڕاڵی پاییز)

بەڕێزان وەک لە ماوەی پێشوودا ڕامان گەیاند لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەرجەم تابلۆکانی شاعیر (موحەمەد عومەر عوسمان)ین، بۆ ئەوەی لە پێشانگایەکی تایبەتدا هاوکات لەگەڵ چاپکردنیان لە کوڕاسەیەکدا نمایشیان بکەین.

بۆ ئەو مەبەستەش هەمووانمان ئاگادارکردەوە لەوەی هەر کەسێک بە هەر شێوەیەک تابلۆی ئەو شاعیرەی لایە، هاوکارمان بێت لە زیاتر دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکەدا، خۆشبەختانە خانەوادەی شاعیری خۆشەویست هاوکات کەسانێکی پەرۆش و دڵسۆز ( کە لە داهاتوودا ئاماژە بە ناویان دەدەین لەمیانی کوڕاسەی ناوبراودا) بە دەنگ داواکەمانەوە هاتن و ئەوەی توانییان لە هاوکارییمان بۆ دەستخستنی تابلۆکان، کەمتەرخەمییان نەکرد.

ئێمە  لە ئێستادا بە هاوکاریی ئەو بەڕێزانە و خانەوادەی شاعیر ڕێژەیەکی بەرچاو لە کارەکانی ئەومان کۆکردۆتەوە، بەڵام بە پێویستمان زانی جارێکی دیکە ئەم ئاگادارییە بڵاوبکەینەوە، لە پێناو کۆکردنەوەی زۆرترین ژمارەی تابلۆکانی ئەو شاعیرەدا.

مەبەستیشمانە لەم ئاگادارییەدا سەرنجتان بۆ ئەوە ڕابکێشین، کە تابلۆکان هەموو مافێکیان هەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لێیان وەردەگیرێت، ئێمە تەنیا پاش لەبەرگرتەوەیان بۆ کوراسەی تایبەت بە تابلۆکان و نمایشکردنیان لە پێشانگا تایبەتەکەدا، بە چوارچێوەیەکی گونجاو لە پێناو زیاتر پاراستنی تابلۆکەدا دەیانگەڕێنینەوە بۆ خاوەنەکانیان.

بەختیار سەعید و داستان بەرزان

ئامادەکارانی کوراسە و پێشانگای تایبەت بە تابلۆکانی (ژەنەڕاڵی پاییز)

بۆ پەیوەندیکردن: ٠٧٧٠١٥٩١٨٧٩ یان ٠٧٧٠١٥٦٣٤٧٠



ڕیکلام