پەیکەری بۆ زۆر کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی دروستکردووە.
شوان کەمال
*ساڵی ١٩٨٧بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسی لە هونەری پەیکەرسازی بەدەستهێناوە .
*دوای ڕاپەرین خاوەنی گەلێك پرۆژەی هونەری پەیکەرسازیە لە شارەکانی کوردوستان، لەوانە
*پەیکەری تۆفیقی کارەبا ناسراو بە ئەدیسۆنەکەی هەڵەبجە بە کارەساتی کیمیاوی خۆی و خێزانی شەهیدبون .
*پەیکەری شەهیدانی چیمەن لە فولکەی خانەقا(حەمەعەلی بەر خانەقاو هاوڕێکانی )
*پەیکەری شێرکۆ بێکەس لەبەردەم چاپ و پەخشی سەردەم....لەگەڵ گەلێك بەرهەمی تریش
*لە ساڵی ١٩٩٥ کۆمەڵێك پەیکەری کلاسیك هەڵقوڵاولە میسۆلۆژیای یۆنانی کۆن لە شاری ئەسینا دروست ئەکات لە بەردی مەڕمەڕ بۆ کارگەی دیمیتری کاراس .
*لە ئەلەمانیا لەگەڵ کۆمەڵێك هونەرمەندی جیهانی کار ئەکات لەوانە (تۆنی کریگی بەریتانی و تۆماس شوتەی ئەلەمانی و ماگدەلینا ئەبەکانۆڤیچی پۆلۆنی و ......)ئەمانە بۆ شوان ئەبێتە ئەزمونێکی دەوڵەمەند.ئەو کارانەی بۆ کارگەی رۆلف کایزەری دروستکردون لە زۆربەی مۆزەخانە و شوێنە گشتیەکانی جیهان نمایش کراون .
*پەیکەری شاسوار ئەرنۆڵد رۆز لە باڵەخانەی شارەوانی شاری فوبەرتاڵ لە هەرێمی نۆردراین ڤیستیفاڵن دانراوە بە مادەی برۆنز دارێژراوە .
*چەندان پەیکەری دیکە کەسایەتی گرنگی جیهانی و لە وڵات و شوێنی دیاری ئەو وڵاتانەدا دانراون.