بزوتنەوەی گۆڕان: هەڵوێستمان نەگۆڕە و لەگەڵ رێککەوتنی هەرێم و بەغداین

  2021-01-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند ئەوان هەڵوێستیان نەگۆڕە و لەگەڵ رێکەوتنی هەرێم و بەغدان.

دلێر عەبدولخالق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتیمانیدا تاوتوێ دۆخی سیاسی و ئابوری عێراقیان کردوە و پێیانوایە دەبێت حکومەتی هەرێم خۆی بۆ ئەگەری رێککنەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەبکات.

وتیشی دەبێت قەناعەت بە خەڵک بکەین و داهاتەکان شەفاف بن،چونکە فەرمانبەران مافی خۆیانە لەکاتی خۆی موچە وەرگرن.

دلێر عەبدولخالق ئەوەشی وت جڤاتی نیشتیمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریداوە شوێنەکانی جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا پڕبکاتەوە.

وتیشی بە نامەیەکی فەرمی جڤاتی نیشتیمانی سوپاسنامەیان ئاراستەدەکەین بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کاریان کردوە.

ئاشکراشیکرد هەموو ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پێویستە پابەندی سیاسەتی گۆڕان بن و هەر ڕێوشوێنێکیش بگیرێتەبەر لە چوارچێوەی دەستوری ناوخۆی گۆڕاندا دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆران بەهۆی نیگەرانیان لە ئەدائی کاری بزوتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە.



ڕیکلام