پەرلەمانتارێک زانیاری نوێ لەسەر رادەستکردنی نەوت ئاشکرادەکات

  2021-01-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر رادەستکردنی نەوت بەبەغدا ئاشکرادەکات و دەڵێت فراکسیۆنە شیعەکان پێشنیاری نوێیان هەیە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی ئەمڕۆ فراکسیۆنە شیعەکان پێشنیارێکی نوێیان خستەڕوو،ئەوەش ئەوەیە عێراق لە بەندەری جەیهانی تورکیا هەموو نەوتی هەرێم وەربگرێ.

ئاماژەی بەوەشكردوە فراکسیۆنە شیعەکان لە پێشنیارەکە ئەوەشیان خستۆتەڕوو بۆ کرێی کۆمپانیا و گواستنەوە و خەرجیەکانی دیکەی نەوتی هەرێم ئامادەن بڕێک لەو نەوتەی وەریدەگرن بیدەنەوە بە هەرێم خۆی بیفرۆشێت.

هۆشیار عەبدوڵا سەبارەت بە رای سوننەکانیش ئاشكرایکردوە کە ئەوان پیانوتوون هەر شتێک ئێوە ڕازی بن لەسەری ئێمە پشتیوانیتان دەکەین.

سەبارەت بە هەڵوێستی خۆشیان وەک پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەی دارایی ڕایگەیاندوە ئێمە پشتیوانی ئەو دەقە دەکەین کە لە پرۆژەی بودجە لەلایەن حکومەتەوە هاتووە بۆ پەرلەمان.

ماوەی چەند هەفتەیەکە پرۆژە یاسای بودجە لە حکومەتەوە گەیشتۆتە پەرلەمان و لیژنەی داراییش رۆژانە کۆبونەوەی لەسەر دەکات.


ڕیکلام