ئیسرائیل 5 هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ فەلەستینییەکان دابیندەکات

  2021-01-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕەزامەندی نیشاتدا لەسەر ناردنی ٥ هەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی فەلەستین، بە مەبەستی کوتانی کادیرە تەندروستییەکان.

بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دڵنیایی دەدەم کە ٥ هەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی فەلەستین دەکەین، بۆ کوتانی کادیرە تەندروستییەکانی.

ئەو هەنگاوە ئیسرائیل دوای زنجیرەیەک داخوازی وڵاتانی جیهان دێت، کە داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کردبوو، دڵنیایی بدات لە ناردنی ڤاکسینی پێویست بۆ تیم و کادیرە تەندروستییە فەلەستینییەکان.

حکومەتی ئیسرائیل لە ١٩ی مانگی مانگی کانونی دووەمی ڕابردوەوە هەڵمەتی کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی خۆی دەستپێکردووە، کە تا ئێستا ٣ ملیۆن کەس کوتراون لە کۆی ٩ ملیۆن دانیشتوانی ئەو وڵاتە.

لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی فەلەستین لە بەرەی خۆرئاوا، تا ئێستا هیچ هاوڵاتییەک بەڤاکسینی کۆرۆنا نەکوتراوە، کە ژمارەیان دەکاتە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس.

لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی ئیسرائیل، لێپرسراوێکی دەسەڵاتی فەلەستین ڕایگەیاند، ٥ هەزار ڤاکسین زۆر کەمە و بەشی پێداویستییەکانی ئەوان ناکات، هەرچەندە تا ئێستا هیچ کاروانێکیان لەو ڤاکسینە پێ نەگەیشتووە.



ڕیکلام