واشنتۆن: کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی کارێکی شەرمهێنەرانە بوو

  2021-02-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی دیاری سعودیە، کارێکی شەرمهێنەرانە بوو.

بلینکن لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی (NBC ) ی ئەمریکا ڕایگەیاند "کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی کارێکی شەرمهێنەرانە بوو لە دژی ڕۆژنامەنووسێک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێ بوو".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی "ئیدارەی سەرۆک بایدن پاشەکشەی بە پیەوەندییەکان کردووە لەگەل سعودیەدا، بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ بەرژەوەندی و بنەماکانی ئەمریکادا".

بلینکن رەتیشیکردەوە محەمە سەلمان جێنشینی سعودیە تۆمەتبار بکرێت، کە بە تایبەت  کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ساغیکردووەتەوە کە ناوبراو فەرمانیکردووە بە کوشتنی خاشقچی.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دەزگای داواکاری گشتی سعودیە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕیاگەیاند، دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی داخستووە، دوای ئەوەی ٨ کەس لە دۆسیەکەدا تۆمەتبار کران.

دادگای سعودیە حکومی بۆ ٨ کەس دەکرد، کە گوایە تاوانبارن لە تێوەگلان لە دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچیدا.



ڕیکلام