لەیدی پینک :
* ناوی تەواوی (ساندرا فابرا)یە و بە (لەیدی پینک)ناسراوە .
* لە ویلایەتی (ئیکوادۆر)ی ئەمریکا لەدایکبووە .
* کاری گرافیک و وێنەی سەردیوار دەکات .
* لە کارەکانیدا سەرنجی ورد دەخاتە سەر تواناکانی ژنان .
* هونەر بۆ گوزارشت لە سەرکێشییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت .
* شێوازی کارەکانی جۆرێک لە هونەری (ئەنیمەیشن)ی پێوە دیارە .
* تەمەنێکی کەم بووە کە کار بۆ دروستکردنی (گروپی ژنانی گرافیک) کردووە .
* پاشان ئەو گروپە دادەمەزرێنێت و نازناوی خانمی یەکەمی گرافیکی پێدەبەخشرێت .
* لە ساڵی ١٩٨٧ بۆ ماوەیەکی کەم لە ئیشکردنی (کەشی دەرەوە)دا دەوەستێت .
* پاشان بە هاوەڵی لەگەڵ مێردەکەییدا کار لەسەر شەمەندەفەرە بارهەڵگرەکان دەکەن .
* لە ساڵی ١٩٨٠ سەرکەوتنێکی گەورە لە هونەری گرفیکدا بەدەست دێنێت لە دیزاینکردنی مۆدێلەکانی جلوبەرگدا
* چەندین تابلۆی لەسەر دیوار و لە ناو هۆڵەکاندا نمایش کردووە.