بایدن: نابێت چیتر زانیاری هەواڵگری بدرێتە ترامپ

  2021-02-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی هەڵسوكەوتە چاوەڕواننەكراوەكانی چیتر نابێت سەرۆكی پێشوو هیچ زانیاریەكی نهێنی لە دەزگاهەواڵگریەكانەوە پێبگات.

جۆ بادین، لە دیدارێكدا  لەگەڵ كەناڵی (CBS)ی ئەمریكی رایگەیاند "چ سودێك و كاریگەریەكی هەیە كاتێك زانیاری هەواڵگری دەدرێتە ترامپ بەراستی شتێكی مەترسیدارە، لەوانەیە ئەو زانیاریانە بڵاوبكاتەوە و ئاشكرایان بكات".

ئەو بۆ پشتیوانی قسەكانی  بەبیری هێنایەوە پێش ئەوەی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەست بەكار بێت ترامپ لایەنگرانی هاندا بۆ هێرشكردنە سەر كۆنگرێسی وڵاتەكە. 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ شكستی هێنا لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا لە 6ی كانونی دووەمی ئەمساڵ لایەنگرانی هێرشیان كردەسەر كۆنگرێسی ئەمریكا بەو هۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.



ڕیکلام