شمسیا حسانی:
* هونەرمەندێکی بواری گرافیک و وێنەكێشانی سەر دیوارە .
* لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران لەدایکبووە، پاشان کۆچیان کردووە بۆ شاری قەندەهاری ئەفغانستان .
* لە منداڵییەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و بۆ خوێندنی هونەر چۆتە شاری کابوڵ .
* لە شاری لەندەنی بەریتانیا بۆ خەڵاتی ئارتیکاڵ کاندید بووە .
* زۆرجار لە کارەکانیدا وێنەی ژنێکی هێمن بە ڕەنگی شین دەکێشێت .
* مامۆستای پەیکەسازییە لە زانکۆی کابوڵ .
* کارەکانی بە چەندین شێوە(زۆرجار لەسەر شەقامەکان) نمایش کردوون .
* زۆرجار هەندێک هێما لە کارەکانیدا هەن کە ئاماژەن بۆ دۆخی خراپی ژن لە کۆمەڵگای ئەفغانیدا لەوانە(ژنەکان لە تابلۆکانیدا هەمیشە دەمیان نییە و هاودەم چاوەکانیان داخراون، شەمشەمەکوێرە، تۆفان، ڕووخاویی، ماتی لە دەموچاوی ژنەکاندا، دووبارەبوونەوە هەمان کاراکتەری ژن، ڕەنگە غەمگین و دڵتەنگەکان...)