دەستگیركراوەكانی بادینان دادگایی دەكرێن

  2021-02-07  | 
 دیار حسێن
پارێزەری یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستگیركراوانی بادینان دادگایی بكرێن.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری مامۆستا بەدەل بەرواری، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: رۆژی 15ی شوبات بۆ دادگایی كردنی مامۆستا بەدەل دیاریكراوە، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە دادگاییەكە دوابخرێت. 

ئەو پارێزەرە وتیشی، جگە لە مامۆستا بەدەل دەستگیركراوانی دیكەی بادینانیش دادگایی دەكرێن، ئەگەر دادگاییەكە دوا نەخرێت لە دانیشتنەكەی دادگا بەشداری دەكەم. 

ئەمڕۆش ژمارەیەك لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر گردبوونەوە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران و بە ئۆتۆمبێل گواسترانەوە، تا ئێستاش هێزە ئەمنیەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە. 

ماوەی نزیكەی شەش مانگە نزیكەی 70 چالاكوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان دەستگیركراون، لە دوای دەستگیركردنیشیان راگەیەندراوێك بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە و تیادا ئەو كەسانەی دەستگیركرابوون بە چەند تاوانێكی وەک هەوڵی گێرەشێوێنی و تیرۆر و هێرشكردنە سەر كونسوڵخانەكان تۆمەتبار كران. 


ڕیکلام