هونەرمەندێکى خەڵکى کۆبانێ فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ میدیا جیهانییەکان دەکات

  2021-02-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شێروان قاسم (تایبەت بە ژیان): لە هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەک بە دروستکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی نادرێت!

سازدانی: داستان بەرزان

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: نازە حەسەن

ژیان: سەرەتاى دەستپێکى کارى هونەریت دەگەڕێتەوە بۆ کەى و لە کوێ یەکەمین کارە هونەرییەکانت کردوون؟

شێروان قاسم: لە ساڵی ۱۹۹۹ ئاشنابووم بە هونەر لە رێگەی گروپی هونەری کوردی لە سوریا، ڕاهێنان و پرۆڤەکانمان لەسەر گۆرانی و موزیکژەنین و نواندن  بە نهێنی  دەکردن، لە ترسی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە .

ژیان: چۆنبوو لە بوارى شانۆوە هەنگاوت نایە ناوى دونیاى سینەما و لەویشدا بوارى دێکۆمێنتارى؟

شێروان قاسم: کە هاتم بۆ هەرێمی کوردستان ئارەزووی خوێندنم لە بەشی سینەما هەبوو، بەڵام بە هۆی نەبوونی بەشی ئەکایمی لە هونەری سینەمادا، بڕیارمدا بچمە بەشی شانۆ، هەر چەندە سینەما ئامانجی من بوو ،بەڵام لە شانۆدا ئەوەمکرد، چونکە ئەو شانۆییانەی دەرهێنانم بۆ کردوون زیاتر نزیکن لە کەشی سینەماوە، وەک لە شانۆ ، بە تایبەت مۆنۆدرامای ( اعترافات رجل شرقی ) کە ساڵی ۲۰۱۳ دەرهێنانم بۆ کردووە، توانیم سکرین و ئفێکتی تێدا بەکاربێنم بۆ دەرخستنی شێوازی دیمەنی سینەمایی، پێشتریش ئەزموونی وێنەگرتنم لە فیلمدا هەبوو، بەڵام لەسەر ئاستێکی ئەکادیمی نەبوو، ساڵی ۲۰۰٨ سەرەتای کاری دەرهێنانم بوو بۆ کورتە فیلم

کە لێرەوە دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو دەستەیە بکەم کە هاوکارم بوون، ئەو کات توانیم کاری وێنەگرتنی کورتە فیلمێک بکەم، بە ناونیشانی (الاغنیە الاخیرە) بە هاوکاری هاوڕێکانم وەک بەرەنگارییک بۆ ئە بارودۆخە پرۆکێنەرە، جێگەی بیر هێنانەوەیە کە بە هۆی دەرکردنی ئەو فیلمەوە ئێمە لە لێواری دوورخستنەوە بووین لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، ئەمەش توشی شۆکی کردم، کە چۆن پەیمانگایەکی هونەری کە کۆمەڵی هونەرمەند بەڕێوەی دەبەن، هەڵدەستن بە سزادانی خوێندکارەکانیان لە بەر ئەوەی هونەر و سینەمایان خۆش دەوێت و یفلمێکیان بەرهەمهێناوە! سەبارەت بە کاری فیلمە بەڵگەنامەییەکانم، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۰۳ ئەو دەمەی ڕاپەرین لە قامیشلو ڕوویدا، هەرچەندە ئەو کارە بە فیلمێکی بەڵگەنامەیی دانانێم، بەڵکو زیاتر دەرخستن و بە بەڵگەکردنی خۆپیشاندانەکان و ئەو کارانەی لە شاری (حەڵەب) ڕوو دەدەن،  کاتێک هاتم بۆ کوردستان، سەرەتا دەستم بە کاری مونتاژ  کرد، لە بەرنامە سەرەتاییەکان، وەک کۆکردنەوەی وێنە و دیمەنی ڤیدیۆ لێکدانیان، کە زۆربەی بۆ کەسایەتیە ناودارەکانی کوردبوو،  لە ساڵی ۲۰۰٥ توانیم بەشداربم لە ئامادەکردنی بەرنامەی منداڵان لە کەناڵی ئاسمانی کودسات، بەڵام گەر باسی یەکەم هەنگاو بکەم لە بارەی فیلمە بەڵگە نامەییەکانەو بە شێوەیەکی ئەکادیمی ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۰۹، لە ڕێگەی بەشدارییکردنم لە مونتاژکردنی فیلمی (کوردی ئازادیخواز)

کە بریتی بوو لە سێ بەش و باسی مێژووی کوردی دەکرد لە ساڵی ۱۹۱٨ بۆ ساڵی ۱۹۷٦ بەڵام بەداخەوە بە هۆێ ناهەمواری دۆخی سیاسییەوە فیلمەکە بەو شێوە فراوانە پەخش نەکرا لە کەناڵە ئاسمانییەکان، لە پاش ئەوە ڕوومکردە کاری وێنەگرتن و دەرهێنان بۆ زۆر لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکان و دەرهێنانیفیلمی بەڵگەنامەیی .

ژیان: ئایا سینەماى دێکۆمێنتارى دەتوانێت ڕۆڵى هەبێت لە گەیاندنىڕاستى ڕووداوەکان؟

شێروان قاسم: بێگومان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی ڕاستییەکان بۆ بینەر، لە لایەکی تریشەوە دەتوانین بڵێن بە سیاسەتکردنی ڕووداوەکانیش هەن ، بۆیە زۆر  ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبووموە، تاکو بتوانم بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار بکەم، لەبەر ئەوی زۆربەی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان سیاسەتی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆیە پێویست بوو لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنی فیلمەکان میکانیزمەکانی ئەوان لەبەرچاو بگریت، تەنانەت ڕەنگە هەندێکجار دەرهێنەر ناچاری بە سیاسەتی کەناڵەکانەوە پەیوەست بێت، بەڵام جوانترین پێناسە بۆ فیلمی بەڵگەنامەیی ئەوەیە کە " بير لورنتز" گوتوویەتی: فیلمی بەڵگەنامەیی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕاستییەکاندا بە شێوەیەکی درامی ) لێرەدا زۆر کار هەن دەتوانیت دەستبەریان بکەیت تاکو بە شێوەیەکی درامی لەگەڵ واقیع و سروشت و ژیان، کە سەختی و ململانێی زۆری تێدایە و  هیچی کەمتر نییە لەوەی دراما و چیرۆک و ڕۆمانەکان دەیانکەن، گرنگ ئەوەیە دەرهێنەر چۆن دیمەنەکان تۆمار دەکات؟  تاکو چەند هونەری دۆزینەوە بۆ شتە بەرجەستەکانی دەوروبەری خۆی هەیە؟ بۆ نمونە کاتێک دەستم کرد بە تۆماری فیلمی (کوبانی تحت الحصار) فیلمێکی بێ لایەنانە نەبوو، لە بەر ئەوەی وا پێویستی دەکرد بوو پاڵپشتی لە دۆزی کورد بکەم و تاوان و قێزەونییەکانی داعش بخەمەڕوو، ئەوەش مافێکی خۆمە وەک دەرهێنەرێک کە بۆچوونی خۆم هەبێت لەسەر بابەتەکان. بۆ نمونە گەر وێنەیەکی ڤیدیۆیی تۆماربکەین لەسەر کەیسی ڕەگەزپەرستی پاشان بیدەین بە چەند دەهێنەرێکی جیاواز، دەتوانم بڵێم: کەوا هەمان دیمەن دەبینین بەڵام بە فیلمی جیاواز ، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە دەرهێنەر لە کۆتاییدا و لە کاتی مۆنتاژدا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بۆچوونەکانی خۆیەوە.یان ئەگەر نمونەیەکی دیکە سەبارەت بە جەنگی سوریا بهێنینەوە، کە بە سەدان فیلم دەبینین لەسەر ئەو جەنگە بە شێوازی جیاواز، یەکەم  بە جیاوازیش کە هەستی پێدەکەین سیاسەتی کەناڵەکانە، دووەمیش جیاوازی دەرهێنەرەکان .

ژیان: بەوپێیەى ئەمڕۆ لە میدیاى دونیادا بایەخێکى بەرچاو بە کارى دێکۆمێنتارى دەدرێت، ئەوەندەى ئاگادارى میدیا کوردییەکان بیت، تاچەند توانیوویانە لەو بوارەدا بچنەپێشەوە و گەشە بکەن؟

شێروان قاسم: لە هەرێمی کوردستان هیچ گرینگییەک بە دروستکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی نادرێت، بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە فیلمانە بە دوو ڕێگە دەکرێت، یەکەم لە ڕێگەی تەلەفیزیۆن، بەڵام دەبینین تەلەفیزیۆنە کوردییەکان بە کەمترین تێچوون ئەم فیلمانە بەرهەمدێنن، هیچ گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادەن، بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی لە کەمترین ئاستدا پێوستی بە ٦۰ هەزار دۆلار هەیە،  بۆ سەرجەم قۆناغەکانی، ئەم تێچوونەی من باسی دەکەم زۆر بچووکە نەک گەورە، بەڵام ئەوەی دەیبینین لە کوردستان بەرزترین ئاستی تێچوونی فیلم ۱۰ هەزار دۆلار تێناپەرێنێت، تێچووی زۆربەی فیلمەکان ۳۰۰۰ بۆ ٥۰۰۰ هەزار دۆلارە، لەوێوەیەا کێشەکە سەرهەڵدەدات، کاتێک دەرهێنەر ناچار دەبێت کە فیلمێک بەرهەم بهێنیت بە پێی ئاستی ئەو خەرجییەی کە هەیە، ئەمەش وادەکات کە زۆر شت بەردەست نەبن، بۆ نمونە قۆناغی ڕیسێرج کە گرنگترین قۆناغەکانی فیلمە ، لە کوردستان کاری ڕیسێرج کەمترین پارەی بۆ تەرخان دەکرێت، لە چاو هەموو ئەوانەی لە سازکردنی فیلمەکەدا کاردەکەن، بەڵام لە بازاری جیهانیدا ڕیسێرج بەشێکی سەرەکی دەبات، بە نزیک ئەندازەی کاری دەرهێنەری فیلمەکە، چونکە ڕیسێرج لە کارە سەرەکییەکانی فیلمی بەڵگەنامەییە و دەستەیەکی تەواو لە خۆدەگرێت، بۆیە دەرهێنەر ناچار دەبێت کە هەستێت بەکاری وێنەگرتن و مۆنتاژ و سەرجەم قۆناغەکانیتری فیلمەکە، تاکو بتوانێ بە کەمترین تێچوو فیلمەکە تەواو بکات، دەتوانم نمونەیەکتان بۆ بهێنمەوە، کە ئەویش جەنگی داعشە ، بە سەدان فیلمی بەڵگەنامەیی لەسەر بەرهەمهێنران لە کەناڵە تەلەفیزیۆنە کوردییەکان، بەڵام هەمووی نەگەیشتنە ئاستی یەک فیلم کە لەسەر ئاستی جیهان کاریگەریی دروست بکات، هۆکارەکەش وەک وتم گرنگی پێنەدانە، سەبارەت بە لایەنی دووەمی بەرهەمهێنانی فیلم کە ئەویش ڕێکخراوەکان و حکومەتە، کە بەداخەوە حکومەت گرنگی بە بەرهمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی نادات و کەمترین باسی مێژووی کورد و لایەنە جیاوازەکانی کورد بۆ جیهان خراوەتەڕوو، لە ساڵانی پێشوودا هەوڵمداوە کە فیلمی بەڵگەنامەیی بەرهەم بێنم، لەڕێگەی کادیرە شارەزاکانی جیهان و پەخشکردنی لە کەناڵە تەلەفیزیۆنییە گەورەکانی جیهان و هۆڵەکانی پەخشی سینەما، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵام دانەوەیەکی ئەرێنی نەبووە، لە هیچ لایەنیکی هەرێمی کوردستان، بۆ نمونە وڵاتی ئیسرائیل متمانەی سیاسی لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵەگەنامەیی بەخشیوە، بۆ بەرژەوەندی سیاسی کە ئەوەش وایکردووە بۆچوونی جیهان بۆ خۆی ڕاکێشێت، هەڵبەت مەبەستم لە ڕای تاکە لەسەر ئاستی جیهان، کاتێک پرسیار لە ئەوروپییەک دەکەیت سەبارەت بە هۆکاری بۆردوومانکردنی وڵاتی فەڵەستین لە لەلایەن ئیسرائیلەوە، دەڵێن هۆکارەکەی بوونی تیرۆرستانە لەو وڵاتەدا، لەکاتێکدا کە بینیمان هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم کرا، لە هەمبەردا هیچ فیلمێکمان لەبارەیەوە نەبینی باس لە لایەنە جیاوازەکانی بکات .

ژیان: ئایا کارت لەسەر دۆسییە جیاوازەکانى کورد کردووە لە بوارى دێکۆمێتارییدا؟ بەتایبەت دۆسییەکانى ئەم دواییانەى داعش و کارەساتەکانى کۆبانێ و شەنگال و عەفرین؟

شێروان قاسم: هەر وەک لە سەرەتادا باسم کرد، کە من هەوڵی بەبەڵگەکردنی ئەوە دەدەم، کە دەتوانم بیکەمە بەڵگنامە لەو ڕووداوانەی لە کوردستان دەگوزەرێت توانیوومە چوار فیلمی بەڵگەنامەیی بەرهەمبهێنم، لەسەر (کۆبانێ) لە گرنگترینیان فیلمی (کوبانی تحت الحصار) کە توانیم ئەو دەم بچمە نێو شارەکەوە و یەکەم کەس بووم ئەو کارە بکەم، لە بەرواری ٢٢/١٠/٢٠١٤ توانیم گرتەی ڤیدیۆیی تێدا تۆماربکەم، هەروەها سەبارەت بە (شەنگال) توانیم هاوکاری هەندێک هاوڕێم بکەم بۆ بەبەڵگەکردنی ڕووداوی شارەکە، سەبارەت بە (عەفرین) فیلمێکی بەڵکەنامەییم بەرهەمهێنا کە لە زۆربەی فستیڤاڵەکاندا بەخشکرا، هەروەها ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەرم هەیە لە فیلمی (الطریق الحلب ) کە ساڵی ۲۰۱۳ بەرهەمهێنا کە تێیدا باسی گەشتێکم دەکرد لە تورکیاوە بۆ (عەفرین و لە وێوە بۆ حەڵەب) کە ئەو کات سەرنج ل سەر خۆبەڕێوەبردنی ئیدارەی کوردی لە سەرەتادا بوو، پێم وایە ئەوەی کردنم لە بە بەڵگەکردن زۆر گرنگ بوو، بە تایبەتی بەڵگەکردنی زۆربەی جەنگەکان و هاوپەیمانییەکان کە لە نێوان هێزە ئازادەکان و یەپەکە و جەنگی دوو قووڵییان دژی ڕژێمی سوریا .

ژیان: ئەو میدیا جیهانیانە کامانەن کە کارت بۆ کردوون؟

شێروان قاسم: بۆ زۆر لە کەناڵە تەلەفیزیۆنییە جیهانییەکان کارم کردووە، لەوانە (الجزیرة, العربية , DW, NBC NEWS, RUPTLY, MDR, ARD ) زۆر لە کەناڵەکانی دیکە.

ژیان: ئەو میدیایانەى کارت بۆ کردوون لە ڕووى بابەتەوە زیاتر داواى چ جۆرە کارێک دەکەن بەتایبەت لە ئێوەیەک کە کوردن و ڕەنگە زۆرجار بچنەوە سەر بابەتە کوردییەکان؟

شێروان قاسم: هەموو ئەو کەناڵانەی باسمکردن هەریەک سیساسەت و گرنگی تایبەتی خۆیان هەبوو، بۆ نمونەی ئەو بابەتانەی کارم لەسەریان دەکرد بۆ کەناڵی (الجزیرة) ئەو بابەتانە نەبوون کە کارم لەسەر دەکردن بۆ کەناڵە ئەڵمانییەکان، هەروەها کارکردن لەو کەناڵانە پێویستی مەعریفەی پیشەیی و لێهاتووییە لە هەموو ڕوویەکەوە، هەر وەها بە لایەنی کەم پێویستت چوار مانگ تاکو ساڵێک هەیە بۆ بەرهێنانی فیلمێک بۆ هەموو قۆناغەکانی، بۆیە پێویست بوو بگەڕێین بۆ بابەتە گرنگەکان و هەموو ئەو بەڵگانە کۆبکەینەوە لە پێناو ئەوەی بە سەرچاوەی چیرۆکەکەمان بگەین. لەم ساڵانەی کۆتاییدا توانیم لە ڕێگەی کۆمپانیاکەمەوە فیلمێکێ زۆر بەرهەم بهێنم کە زۆر گرنگ بوون بە لای  ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی جیهانەوە و بوونە مایەی گەنگەشەو گفتوگۆ، تەنانەت هەندێ لە فیلمەکان بوونە هۆی دروستکردنی دادی ئەڵمانی و دادوەری گشتی یەکێک لەوانە (جلاد والاسد) کە تێیدا ئەوەمان ئاشکراکرد کە چۆن پزیشکێک لە یەکێل لە نەخۆشخانەکانی ( حافز الئەسەد)دا هەڵدەستێک بە ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییە یورییەکان، بۆ ئەوەش هەموو بەڵگەکانمان کۆکردەوە و بەرهەمهێنانێ فیلمەکە نزیکەێ ساڵێک و دوو مانگی خایاند، کە لە پاش پەخشکردنی فیلمەکە داواکاری گشتی ئەڵمانیا هەستا بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە کە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕووبەرووبوونەوەی دادگادایە. کەواتە ئەو بابەتانەی کاری لە سەر دەکەین بابەتگەلێکی گرنگن و هەر وشەیەک لە فیلمەکەدا دەوترێت پێویستی بە بەڵگەیە،  زۆرمان هەوڵدا کەیسی کورد بۆ ڕاگەیاندنە جیهانییەکان ڕوون بکەینەوە، تاکو لەو بارەیەوە فیلمیان بۆ بکەین و ئەوان بەرهەمهێنی فیلمەکە بن، لە هەمبەردا هەمیشە تووشی کێشەی نەبوونی کەسانی پیشەمەند دەبوون لەسەر ئاستە کردارییەکەی، لەو پێناوەشدا بۆ ماوەی دوو ساڵ هەوڵمدا تیمێک پێکبهێنێن لە هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژئاوا، بەڵام نەمانتوانی، چونکە بەردەوام نەبوونی متمانە لەگەڵ کەناڵەکان دەبووە کێشە بۆمان. بە هۆی پابەندنەبوونی کەسەکان بەو بڕگانەی لە نێو بەڵێننامەکاندا هەبوون، تاکو ئێستاش هەوڵی دروستکردنی شەش فیلمان لەو بوارەدا شکستی هێناوە.



ڕیکلام