کۆمسیۆن: چاودێری سەرچاوەی کۆمەکی حزبەکان دەکەین لەهەڵبژاردنەکاندا

  2021-02-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، چاودێری سەرچاوەی کۆمەکی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی حزبەکان دەکات، کە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن.

جومانە غەلای وڕۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەت ڕایگەیاند، کۆمسیۆن یاسای تایبەت بە ڕێکخستنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ڕێکدەخات کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و چاودێری سەرچاوەی کۆمەکە داراییەکانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوە پشتئەستورە بە باسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ی حزبەکان، کە کۆمسیۆن وەک سیستم و ڕێنماییەکی کارکردن لەو بارەیەوە پشتی پێ دەبەستێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن لەچوارچێوەیەی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، جەختیکردەوە، پرۆسەی گواستنەوە پێویستە لەچوارچێوەی یەک بازنەی هەڵبژاردندا بێت، بەڵام هەندیک ئەو نازانن، کەرەنگە هێڵێکی جیاکەرەوە هەبێت لەنێوان دوو ناوچەدا، بۆیە پێی وایە رەنگە ڕێگری هەبێت لەکاتێکدا ئەگەر داوای گواستنەوە بکات.

ڕوونیشیکردەوە، ڕێنماییەکان ئەو شێوەیەیە کە بەگوێرەی یاسای نوێی کۆمسیۆن و هەڵبژاردن، ڕێگە نادات بە گواستنەوە لە بازنەیەکەوە بۆ بازنەیەکی دیکە، یان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، بەڵام ڕێگە دەدات بە گواستنەوە لەناو چەک بازنەدا.



ڕیکلام