مارف عومەر گوڵ
ئەوە منم دەمبینی،
نە من خۆمم؟ نە ڕەنگی خۆم، نە دەنگی خۆم
ئەم ڕوحە بێدەنگ و ڕەنگە بدوێنە
دەزانی بۆ کوێ دەچم .
ڕوح دەگەڕێ،
دڵ و دەرون ئاسوودەیە
لەبەر تریفەی مانگە شەوێکدا
(سەوزە گیای شادیی) دەدا وەبادا
هۆرەی دڵدانەوەی خۆم دەکەم
تا ڕوح دەگاتە مەنزڵ.
کانونی یەکەم / ٢٠٢٠
فۆتۆدیزاین: خالید شەیدا