سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی سەربازی لەنزیک سنورەکانی عێراق دەستپێکرد

  2021-02-11  | 
تاران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزی زەمینی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی سەربازیی لە نزیک سنورەکانی عێراق دەستپێکرد.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٢ی٢٠٢١، هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی سەربازیی بەناوی "پێغەمبەری مەزن 16" لە سنورەکانی باشووری رۆژئاوای ئێران دەستپێکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، مانۆڕەکە بە بەشداری حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سوپا دەستیپێکردووە.

لە مانۆڕەکەدا یەکەکانی کۆماندۆ و موشەکی و زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەشداربوون و چەند ئۆپراسیۆنێکی هێرشبەرانەیان ئەنجامداوە و چەند تاکتیکێکیان تاقیکردووەتەوە.



ڕیکلام