شیعرێکی لەلایەن هونەرمەند(فرمێسک)ەوە کراوەتە گۆرانی
ئەمجارە لە میانی بەشی هونەری هاوچەرخدا کە تایبەتە بە کارەکانی هونەرمەندانی (جیهانیی و ناوخۆیی) نامانەوێت لە ڕێگەی چەند دێڕێکەوە خاوەنی ئەم فۆتۆیانەتان پێبناسێنین، بەڵکو مەبەستمانە لەگەڵ کارەکانیدا شیعرێکی ئەوتان بۆ دابنێین، کە زۆرینەمان لە ئاوازێکی دڵڕفێندا و بە دەنگە قەشەنگەکەی هونەرمەندی کورد (فرمێسک) گوێبیستی بووین .
یوسف حەمەڕەشید :
چی له دڵ كه‌م لێناگه‌ڕێ یاده‌كانت فه‌رامۆش كه‌م
لێناگه‌ڕێ به شه‌رابی عه‌شقێكی تر خۆم سه‌رخۆش كه‌م
چی له دڵ كه‌م، هه‌گبه‌ی خه‌مه و خه‌می تۆشی له‌ناو دایه
خه‌م هات و چوو نازانم بۆ قه‌ت خه‌می تۆی لێ ده‌رنایه
ئه‌لبوومی دڵ ته‌نهاو ته‌نها هه‌ر وێنه‌ی تۆ له خۆ ده‌گرێ
وێنه‌یه‌كی دی بیته ناو هه‌ر زوو به‌زوو دڵم ده‌مرێ
دڵ پایزی تۆی پێ خۆشه نه‌ك به‌هاری كه‌سێكی تر
له‌پایزا تۆم ناسیوه پێم ناخۆشه وه‌رزیكی تر.