تیم باکەر
* هونەرمەندێکی وێنەکێشی نێودەوڵەتییە .
* ساڵی ١٩٦١ لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا لەدایکبووە .
*لە تەمەنی ١٢ ساڵییدا لەسەر دەستی دایکی دەستی بە فێربوونی هونەر کردووە .
*پاشان لە کۆلێژی (جۆرج بڕاون) بەشی (گرفیک دیزاینی) خوێندووە .
*بە ئاست و قۆناغی جیاواز درێژەی بە کارە هونەرییەکانی داوە .
*لە ساڵانی ٢٠٠٠ بەدواوە کارەکانی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا نمایشکراون .
*خاوەنی شوێنی تایبەت بە نیشاندانی تابلۆکانییەتی و لە زۆر شوێنی دونیاوە خەڵکی بۆ تەماشاکردنیان دێن .
*خاوەن تەکنیک و دونیابینی خۆیەتی و بە سەلیقەیەکی بەرز مامەڵە لەگەڵ ڕووناکی و سێبەرەکاندا دەکات .
*زۆرینەی کارەکانی تەرخان کردووە بۆ نیشاندانی دیمەنە سروشتییەکان، بە تایبەت دیمەنە ورد و پەنهانەکان .
*ڕەنگی تابلۆکانی بەوپێیەی هەمان ڕەنگی دیمەنەکانی سروشتی وڵاتەکەی نیشان دەدەن، ڕەنگی دڵگیر و ئارامبەخشن .
*بەردەوام لە گەلەییە تایبەتەکەی خۆییدا سەرقاڵی کار و نمایشکردنی کارەکانییەتی.