سەرکردایەتی یەکێتی داوای ئازادکردنی بەپەلەی گیراوانی بادینان دەکات

  2021-02-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوانی بادینان و ڕێگرتن لە پێشێلکارییەکانی سنورەکان دەکات.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کۆبونەوەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ناناوەندێتی(لامەرکەزی) کارگێڕی و دارایی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێكرد .
سەرەتا هاوسەرۆكان هەَلسەنگاندنێكی وورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری و هەمەلایەنەی كوردستان و عێراق پێشكەشكرد .

ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەَلوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی :
1-سیستەمی ناناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا .

-2پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی

لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت .

3-چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان. لەم بارەیەوە رێككەوتن لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021 دا، بەپێویست زانرا .

4-تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە دەستوری و نیشتمانیەكانی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێم لەپاراستنی سەروەری ۆلات و رێگرتن لەپێشێلكارییەكانی سنورەكان، كەپێچەوانەی یاسا نێودەۆلەتییەكان وپرەنسیپی (دراوسێیەتیی باش)ن .

5-سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر .

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت بوو بە كاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمیسیۆنەكان .

لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا .


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 2021/2/14




ڕیکلام