سەدر: نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان سێ ململانێی هێناوەتە ئاراوە

  2021-02-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی ئاشکرایکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، سی ململانێ هاتوونەتە ئاراوە، کە بریتین لە فرمێسک، فێلکردن، دیموکراسی.

لە توێتکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند،  لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان ناکۆکی و ململانێکان لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا بەرەو پەرەسەندن چووە.

سەدر ئاماژەی بەوەکرد، کە هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر گەندەڵکاراندا نییە و لە ئێستادا ململانێکە لە سێ ئاستدا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی رەوتی سەدر ڕایگەیاند، یەکەم ململانێی  ململانێیەکی خوێناوییە، وەک ڕفاندن و کوشتن و لێدان و چەندین  شێوازی دیکە.

دووەمیان بریتییە لە ململانێی فێڵکردن، کە جۆرێکە لە ململانێ لەسەر ڕقلێبوونە لە نێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتیماندا پەیڕەو دەکرێت، یەکەم بنەماشی درۆکردن و فێڵ و دروستکردنی تۆمەتی بێ بەڵگە.

موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ململانێی سێهەم بریتییە لە ململانێی دیموکراسی، کە بریتییە لە ململانێیەکی ئەخلاقی ڕاستگۆیانە، کە دەبێت لە نێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتیماندا بێت، بە جیاوازی بیروبۆچوون و بیروباوەڕ و ئاراستەکانیان، کە خۆشەویستی نیشستیمان کۆیان دەکاتەوە.

سەبارەت بە چارەسەری ئەو ململانێیانەش سەدر ڕایگەیاند، یەکەمیان دەبێت لەڕێگەی دادگاوە چارەسەر بکرێت، دووەمیان دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت، چونکە ئەوانە نابێت لە ڕەوشتی ئەوان بێت.

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی رەوتی سەدر جەختیکردەوە، لە ئێستاوە تا کاتی هەڵبژاردنەکان، پێویستە لەسەر هەموو لایەک بە ڕۆحیکی برایانەی نیشتیمانی و  دوور لە توندووتیژی و درۆکردن بەڕێوە بچێت.

 



ڕیکلام