پێنج لە گیراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دران

  2021-02-16  | 
وێنەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سزادراون
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێك پێش ئێستا دادگای بەشێك لە گیراوانی بادینان کۆتاییهات و دادوەر هەریەکە لە شێروان شێروانی شڤان سەعید و گوهدار زێباری و هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەمی بە شەش ساڵ زیندانی حکومدا.

لەدوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکەی دادگا بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەکە ڕایگەیاند داواکاری گشتی گیراوانی بادینانی تۆمەتبارکرد و دادگایەکە زۆرخراپ بەڕێوەچوو.

وتیشی وتارەکەی سەرۆکی حکومەت سەلمێنەری ئەبوو کە پێشتر بڕیارەکە درابوو.

هاوکات عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان کە لەدادگایەکە ئامادەبوو،ڕایگەیاند ئەوەی من بینیم زۆر نادادپەروەری بوو.

وتیشی ئەوەی ئەمڕۆ بڕیارێکی سیاسی بوو.ئەو کەسانە تەنها یەک گروپی مەسیجەریان هەبووە و هیچ تاوانێکیان نەکردوە.

ڕاشیگەیاند ئەو کەسانە نە تاوانیان کردوە و نە پلان داندراوە تەنها لە گروپێکدا زانیاریان ئاڵۆگۆڕکردوە، ئەگەر وابێت و خەڵک لەسەر گروپی مەسنجەر سزابدرێت دەبێت من 200 ساڵ سزابدرێم.

هاوکات ئاسۆ هاشم پارێزەری دۆسیەکان ڕایگەیاند بڕیارەکە زۆر نادادپەروانەبوو.  

لەلایەکی دیکەوە گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران ڕایگەیاند دادگایەکە دادگایەکی سیاسی بوو و ئێمە دوو رۆژە چاودێری دەکەین ئەو کەسانە هیچ تاوانێکیان نەکردوە.

وتیشی پێویستە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێداچونەوە بە رێکەوتنی پارتی و گۆڕان بکات چونکە ئازادی ڕادەربڕین لە مەترسیدایە.


ڕیکلام