سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی بادینان بە(هاوڵاتی) ناودەبات و لەهەمان کاتیشدا داوای ئازادکردنیان دەکات.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت پێویستە تەواوی ئازادی ڕادەربڕین و چالاکی مەدەنی دەستەبەربکرێت و سەروەری یاسا و رێکاری یاسایی بەپێی یاسا بەرکارەکانی رۆژنامەگەری بێت.
سەندیکای رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەشکردوە پێویستە بڕیاری زیندانیکردنی چالاکوانان بەدوربگیرێت لە ململانێ سیاسیەکان و پێشێلکردنی سەروەری یاسا.
سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 35 ساڵی 2007 ی کاری رۆژنامەگەری بۆ هەموو رۆژنامەنووسانی پیشەیی دەکات و دەڵێت لەبەرامبەر ئەو ئاڵنگاری و تەحدیاتانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە سەندیکا داوای ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیانە دەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ رۆژنامەنووس و دوو چالاکی مەدەنی بادیناندا سەپاند و بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە.