كەركوك قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا

  2021-02-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیاری شانەی قەیرانەكانی كەركوك لە سبەی پێنجشەممەوە قەدغەی هاتووچۆی مەرجدار لە كەركوك جێبەجێدەكرێت و رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە قەدەغەی تەواوەتی جێبەجێدەكرێت.

بە گوێرەی بڕیاری شانەی قەیرانەكانی كەركوك رێگەی شارەكە بەڕووی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەخرێت جگە لەئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، رۆژانی دیكە قەدەغەی مەرجدار لە كاتژمێر هەشتی شەوەوە جێبەجێدەكرێت. 

دلێر شوانی، لێپرسراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی دیوای پارێزگای كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە پێنجی لیژنەی باڵای تەندروستی ژمارەیەك بڕیارمان دەركردووە. 

ناوبراو وتیشی: بە گوێرەی بڕیارەكان رۆژی هەینی و شەممە و یەك شەممە قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەكات، بڕیاریشدراوە ئەو فەرمانگانەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن ئاسانكاریان بۆ دەكرێت. 
هاوكات دیوانی وەقفی سونی بڕیاریدا كە تەنها بۆ كاتی نوێژكردن مزگەوتەكان بكرێنەوە، ئەوە جگە لەوەی كە شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشیداوە هەر كەسێكیش ماسك نەبەستێت لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە غرامە بكرێت. 
لەبارەی هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی كەمدەرامەت شوانی رایگەیاند، لیژنەی تایبەت بە هاوكاریكردن هەیە و ئەو لیژنانەش بەردەوام دەبن لە كاركردنیان و هاوكاریكردنی خەڵكی. 

لە ئێستادا لە شاری كەركوك رۆژانە ژمارەیەكی زۆر كەم تووشبووان بە كۆرۆنا تۆماردەكرێت و لێپرسراوەكەی پارێزگای كەركوك وتیشی هیوادارین هاوڵاتیان خۆراگربن بۆ ئەوەی شارەكە لەو ئاستە نزمەی كۆرۆنا بمێنێتەوە. 




ڕیکلام