ئەو کەسانەی یەکەمجار لە عێراقدا ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەردەگرن

  2021-02-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە، ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەی خشتەیەکی زەمەنی دەگاتە عێراق.

غائیب عومەیری ئەندامی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی  عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، کاروانی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر یان ئەوانی دیکە ئیمزا کراوە، لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو دەگات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینەکە، حکومەتی چینیش بڕی ٥٠ هەزار دۆز لەلایەن حکومەتی چینەوە دەنێردرێت، ئاشکرایشکرد، ئەو کاروانانە بەخشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو دەگەنە عێراق.

عومەیری ئاشکرایکرد، یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا، ٣ ملیۆن دۆز دەبێت و تەرخاندەکرێت بۆ کارمەندان و کادیرانی پزیشکی و هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ میدیاکاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی توانای هاوردەکردنی هەموو ڤاکسینێکی نییە، کە لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکانەوە پشتی پێ بەستراوە، بەڵکو پێویستە دەبێت بە پشتبەستنی دیکە بێت، هەر ئەوەش لەلایەن دەستەی گشتی دەرمانەوە لە وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لێدراوە و لایەنی پەیوەندیداریش ڕاسپێردراوە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینداز

لە کۆتایی وتەکانیدا کۆبوونەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان بەردەوامە، بەڵام دەبێت ئەو ڤاکسینەی کە عێراق هاوردەی دەکات، پێویستە کاریگەریی باشی هەبێت و متمانەپێکراو بێت و لەوڵاتانی دیکە کەبەکارهێنراوە ئەنجامەکەی سەرکەوتوو بووبێت.



ڕیکلام