31 پەرلەمانتاری کوردستان داوا لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن، به هه‌ستیارییه‌وه پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی بادینان بكات، چونكه بەڕای ئەوان، ئەو سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری سیاسی یه‌كناگرێته‌وه.
لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەو ٣١ پەرلەمانتارە رایانگەیاندووە، سزادراوانی بادینان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی.
دەقی نامەکەی ٣١ پەرلەمانتاری کوردستان بو دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان (
دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێم :
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاووڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو كه ئه‌م هاووڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچوونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو !
هه‌ربۆیه ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان و كه‌سوكاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری سیاسی یه‌كناگرێته‌وه، هەروەها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان :
1. عەبدولستار مەجید .
2. لوقمان وەردی .
3. عەلی حەمەساڵح .
4. د.کازم فاروق .
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی .
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی .
7. هاوڕێ مەلا ستار .
8. د.شایان عەسکەری .
9. عەباس فەتاح .
10. سەرچنار ئەحمەد .
11. شیرین ئەمین .
12. مژدە مەحمود موحەممەد .
13. عوسمان کانی کوردەیی .
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش .
15. کاروان گەزنەیی .
16. سەلمە فاتیح .
17. شیرین یونس .
18. سیپان سالم ئامێدی .
19. کاوە عەبدولقادر .
20. شنۆ شەهید ئەشقی .
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد .
22. زکری زێباری .
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی .
24. دابان موحەممەد .
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر .
26. ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان .
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی .
28. د.هەورامان گەچێنەیی .
29. جەلال موحەممەد ئەمین .
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود .
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی .
١٧ی ٢ی ٢٠٢١ - هەولێر