لە گواستنەوەی دیمەنەکانی سروشتدا تواناکانی بە ڕادەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەرن.
بڕۆک کارمێر :
* کچە نیگارکێشێکی خەڵکی کەنەدایە و تەمەنی ٢٦ ساڵە .
* کاتێکی زۆری بۆ فێربوونی وێنەکێشان تەرخان کردووە و ئاوەزوویەکی بەرچاوی بۆ کاری داهێنەرانە هەیە .
* لە ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی (گوڵف) بۆ ئەندازەی دیمەنە سروشتییەکاندا بەدەستهێناوە .
* پاشان بە هاوکاریی مامۆستایەکی شارەزا بە ناوی (تیم پاکر) بە تەواوی کاتەکانی بە وێنەکێشان دەدات .
* بەردەوام تواناکانی بە شێوەیەکی پسپۆڕانە لە گەشەکردندان .
* لە بابەت و تەکنیک و شێوازی کارەکانیدا پارێزگاری لە ئارامی و خۆشییەکی جێگیر دەکات .
* لە زۆر پێشانگای هونەری و فێستیڤاڵەکاندا خەڵاتی پێبەخشراوە .
* لە تابلۆکانیدا زیاتر کار لەسەر مرۆڤ و ڕۆتینەکانی ژیان و دیمەنە سروشتییەکان و ئاژەڵان دەکات .
* لە ئێستادا بۆ فراوانکردنی ئاسۆ هونەرییەکانی لە نەمسای پایتەختی ڤییەننا دەژی.