شاندی دانوستانکاری هه‌رێم لە‌گە‌ڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین بابه‌ته سیاسی و ئه‌منی و نیشتمانییه‌كان تاوتوێکرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی پێشوازی کردووە له شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌دیداره‌كه‌دا باس له په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و هه‌وڵی ئه‌منی و هه‌واڵگری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دیدارەکەدا باس له‌و بابه‌تانه كراوە كه په‌یوه‌ستن به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵیه‌وه كه ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی و جیاكردنه‌وه و به‌پێی ده‌ستوری عێراق و بنه‌ماكانی.
بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە و لایە‌نە سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە پڕۆژە یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە پە‌یوە‌ستن بە هە‌رێمی كوردستان، رۆژی یەکشەممە ١٤ی٢ی٢٠٢١، جارێکی تر شاندی دانوستانکاری هە‌رێمی كوردستان بە سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.