کۆرۆنات تێپەڕاند؟ لە سایەی نیاندەرتاڵەکانی باوانتەوە بووە

  2021-02-18  | 
تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی تووشی کۆڤید ١٩ بوون و نیشانەکانیان مامناوەند یان سووکبوون، دەبێت سوپاسی نیاندەرتاڵەکانی باوانیان بکەن.

لێکۆڵەران بازدانێکی جینییان دۆزیوەتەوە کە مەترسی تووشبوون بە کۆڤید ١٩ بە ڕێژەی ٢٢٪ کەمدەکاتەوە. ئەم جینە لە DNA ی هەموو نیاندەرتاڵەکان و ٣٠٪ی ئەوروپی و ئاسیاییەکاندا بینراوە.

ئەم بازدانە جینییە وا دەکات کە جەستە بەرگری هەبێت بەرامبەر جۆرەکانی ڤایرۆسی RNA کە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسی جگەر و چەند ڤایرۆسێکی دیکە دەگرێتەوە.


دەزگای ماکس پلانکی ئەڵمانی دەڵێت، "ئەمە وا پێدەچێت یەکێک بێت لەو بازدانە جینیانەی کە نەوە بە نەوە ماوەتەوە، چونکە لە سەردەمە جیاوازەکاندا یارمەتی خەڵکی داوە نەخۆشیە جیاوازەکان تێبپەڕێنن."

دەزگاکە ڕاشیگەیاندووە، "ئەم جینە کە لە نیاندەرتاڵەکانەوە ماوەتەوە و لەسەر کرۆمۆسۆمی ١٢یە، مەترسی تووشبوونی قورس بە کۆڤید ١٩ بە ڕێژەی ٢٢٪ کەمدەکاتەوە ."



ئەم جینە تاک باوانییە بە ڕێژەی جیاواز لە دانیشتوانی هەموو ناوچەکانی جیهاندا هەیە جگە لە ئەفریقا. ئەمەش وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەداتەوە کە بۆچی ڕەشپێستەکان بە قورسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

نیاندەرتاڵەکان کە ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچوون، لە نزیک مرۆڤە مۆدێرنەکاندا ژیاون و لەگەڵ ئەوروپی و ئاسیاییەکاندا هەندێک جار جووتبوون ڕوویداوە، بەڵام ئەم دیاردەیە لە ئەفریقادا نەبووە، بۆیە ئەو کەسانەی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ڕەسەنن هەڵگری DNA ی نیاندەرتاڵەکان نین.

 



ڕیکلام