بۆ یەکەمجار جۆرە پەنگوینێکی نوێ دۆزرایەوە

  2021-02-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ یەکەمجار زانایەکی بەلجیکا پەنگوینێکی (بەتریق) ناوازەی ئاشکراکردووە بە رەنگی زەرد و سپی کە تەواو جیاوازە لە پەنگوینە ئاساییەکان.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە کاتێکدایە (ئیف ئادەمز) سەرقاڵی وێنەگرتنی پەنگوینەکانی دورگەیەکی باشوری زەریای ئەتڵەسی بووە، لە ناکاو چاوی چووەتە سەر پەنگوینیکی رەنگ جیاواز و لە ناو هەزاران پەنگوینی ناوچەکەدا دیاربووە بە رەنگە سەرسوڕهێنەرەکەی.

ئادەمز بە ڕۆژنامەکەی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک پەنگوینی لەو ڕەنگەی نەدیووە و لە کەسیشەوە نەیبیستووە کە لەو جۆرە رەنگە هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو ١٢٠ هەزار پەنگوینی دورگەکە ئەو پەنگوینە رەنگە زەردە تاک بووە لەناویاندا.

ئادامز و تیکەکەی ماوەی دوو مانگ بووە لە ناوچەکە سەرقاڵی گەشتێکی تایبەت بوون لەسەر پەنگوینەکانی دورگەی جۆرجیا لە ناو زەریای ئەتلەسی و لە گەشتەکەیاندا ئەو پەنگوینەیان بەرچاو کەوتووەز

روونیشیکردووەتەوە، هەموویان ئاسایی بوون تەنها ئەو دانەیەیان نەبێت، کە بەڕاستی شتێکی جیاواز و ناوازە بووە و بینینی بۆ ئەوانیش تاقیکردنەویەکی جیاواز بووە و سەرەتا زۆر جێگەی باوەڕ نەبووە.

جەختیشیکردوووەتەوە، خۆی و تیمەکەی بە خۆشبەخت دەزانێت، چونکە بینینەوەی پەنگوینێکی لەو شێوەیە لە ناو سەدان هەزار پەنگویندا کارێکی ئاسان نییە، بەڵام لەو کاتەی کە هاتووەتە بەرچاوویان پەنگوینی زۆر لە ناوچەکە نەبووە و دەوروبەری چۆڵ بووە و ئەو هەلەیان بۆ ڕەخساوە,.

دوای بینی وێنەکان زاناکانی زیندەوەرزانی پێیان وایە گۆڕانکاری لە پەڕی ئەو پەنگوینەدا بەهۆی بازادانێکی جینەکانەوە دروستبووە و بە دۆزینەوەیەکی زانستی نوێش دادەنرێت لە ناسینی جیهانی پەنگوینەکانداز



ڕیکلام