پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تەنها خاڵە لە بودجەدا بە ناکۆکی ماوەتەوە

  2021-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، نوسراوی بۆ پەرلەمان رەوانە کردووە و تیایدا جەختیکردووەتەوە، کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کارەکانی گەیشتووەتە نیمچە کۆتایی.

لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خاڵە تایبەتەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستانەوە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاسای بودجەدا سەرجەم مافەکانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و کارمەندانی سەرجەم کەرت و پێکهاتەکان جێگەیان کراوەتەوە، بە تایبەت لەسەر ئاستی چین و توێژەکان و وەزارەت و پارێزگاکان، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە بنیاتنانی پرۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها پرۆژە یاساکە سەرجەم مافی کرێکارانی هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی لە خۆ دەگرێت.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داواشی لەسەرجەم قەوارە پەرلەمانییەکان کردووە، پەلە بکەن لە گفتوگۆکانیان، بۆ ئەوەی لە نزیکترنی دەرفەتدا بگەنە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرۆژە یاساکە.

ماوەی دوو هەفتە زیاترە لیژنەی دارایی کۆبوونەوەی چڕ و پڕ دەکات لەسەر بابەت و بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئەمڕۆش شاندنی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەبێت، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و گەیشتن بە بە چارەسەر سەبارەت بە بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسی بودجەدا.



ڕیکلام