وتەبێژی حکومەتی عێراق: ڕێککەوتن لەسەر هەموو بڕگەکانی بودجە کراوە جگە لە پشکی هەرێم

  2021-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان بووەتە گرێی پرۆژە یاسای بودجە.

  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، گرێی پرۆژە یاسای بودجە، بەشی هەرێمی کوردستانە، چونکە هەموو بڕگەکانی دیکە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا داوای پابەندبوونی تەواوی کرد بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای سەمەلامەتی تەندروستی نیشتمانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی تەندروستی سەرپشک کردووە، بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەل کۆمپانیای (سنیۆفارم) بۆ بەرهەمهینانی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی وەزیران دەنگی داوە لەسەر پرۆژە یاسای پارێزبەندی یایاسی بۆ کۆمپانیاکانی دروستکردنی ڤاکسین و دروستکردنی سندوقی زیانەکان.

لەوبارەیەوە رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڤاکسین نادرێت ئەگەر دڵنیاییەکی یاسایی نەبیت لە زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە.

دەربارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا حەسەن نازم رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت بە موشەک فشار لە حکومەت بکات و دەستوەردان بکات لە دۆسیە ئەمنییەکاندا، جەختیشیکردەوە دەوڵەت سازش لەسەر سەروەیی خۆی ناکات.



ڕیکلام