ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و تەنها هەندێک کێشەی تەکنیکی ماوە.
وەزیری داراریی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خودی پرۆژە یاساکە و ڕاپۆرت و وتارەکەشی ئامادەیە و تەنها هەندێک کیشەی تەکنیکی وەزارەتی پێشمەرگە و نرخی نەوت ماوە، ئەویش لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەر دەکرێن.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیەکەمجارە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم بە شەفافی داهات و خەرجی و قەرزی نەوت خراوەتەڕوو و دەبێتە بەشێک لە بودجە، کە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگی شەفافیەتە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دارایی هەرێم روونیکردووەتەوە، دوای په‌سندكردنی پڕۆژه یاساکە له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ شۆڕکردنەوەی ده‌سه‌ڵات و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی چونكه ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێت بە وه‌زاره‌ته‌كان بۆ خه‌رجكردنی و چیتر بەهەدار دانی داهات نامێنێت و سەرجەم داهاتەکان کۆدەکرێتەوە و بەشێوەیەکی دادپەوەرانە دابەش دەکرێت.
هاوکات وەزیری دارایی دانی نابەوەشدا کە ئێستا گه‌نده‌ڵی تا ئاستێكی زۆر له هه‌رێم بڵاوبووه‌ته‌وه و كابینه‌ی نۆیه‌م له پێكهاتنییه‌وه، بابه‌تی چاكسازی كردووه‌ته كارنامه‌ی سه‌ره‌كی خۆی.
دەربارەی سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، ئەوان ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی نه‌وت هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راستبكه‌نه‌وه.
له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، كه هاوكات ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمه، گوتی: "كێشه‌كه به پله‌ی یه‌ك سیاسییه و ئاراسته‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی حوكمی زۆرینه‌دایه، ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه بكاته كارتی فشار بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر ناچار بكه‌ن واز له كه‌رتی نه‌وت بهێنێت".
ئاوات شێخ جەناب دەربارەی دانووستانەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردسنان و بەغدا ڕایگەیاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان، كاری خۆی له هه‌موو ئاسته‌كان ته‌واو كردووه‌وه، ئه‌مجاره هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا، یه‌كده‌نگ بوون لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2021.