فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی چیای گارە بۆردومان دەکەن

  2021-02-26  | 
دهۆک
 مازن شنگالی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنورەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و گوندەکانی دەوروبەری چیای گارە بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە دهۆک رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەبیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، بۆردومانی چەند شوێنێکیان کرد لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە لە گوندی چەم ڕەبەتێ-ی سەر بە ناحیەی چەمانکێ بووە و دوو جار شوێنەکە بۆردومان کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سیانێ و ئەرگرنێ-یان لە چیای گارە بۆردومان کردووە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا زیانی ئەو بۆردومانانە بەوردی نەزنراوە، بەڵام بەوتەی چەند شایەتحاڵێک لە ناوچەکە، زیانێکی زۆر بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتووە.



ڕیکلام