فوئاد حسین گەیشتە تاران

  2021-02-27  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی یەک ڕۆژە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن و شاندی هاوڕێی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی ئێران کۆبێتەوە، بۆ تاووێکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەردانەکەی فوئاد حسێن بۆ تاران لە کاتێکدایە، جارێکی تر ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەناوخۆیی عێراق ئاڵۆزی توندی تێکەوتووەتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی دوێنی ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو گروپی دیاری ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی لەناوخۆی سوریا، کە واشنتۆن بە نزیک لە ئێران ناویان دەبات.



ڕیکلام