لە مانگی رابردوودا 16 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

  2021-03-01  | 
رۆژهەڵاتی کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ٩ کۆڵبەریش برینداربوون، کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاترین ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.

روونیشیکردووەتەوە، ٩ حاڵەت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە کە بریتین لە سێ کوژراو و شەش بریندار.

هەروەک ٧ حاڵەتیش بەهۆی رووداوی سروشتییەوە بووە کە چوار گیان لەدەستدان و سێ بریندار بووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راشیگەیاندووە، چوار حاڵەت لە پارێزگای ورمێ بووە کە هەر چواریان کوژراون، ١٠ حاڵەت لە پارێزگای سنە بووە لە سێ کوژراو و حەوت برینداربوون و دوو حاڵەتی برینداربوونیش لە پارێزگای کرماشان بووە.



ڕیکلام