سعودیە مەرجێکی تری زیاد کرد بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ

  2021-03-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی سعودی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەمساڵدا فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، پێویستە بیسەلمێنن کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی سعودیە بڵاویکردەوە، سەلماندنی وەرگرتنی ڤاکسینەکە بە مەرجی بنەڕەتی دادەنرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیارن بێنە مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەمساڵدا.

بەڵام وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕوونی نەکردووەتەوە، کە ئاخۆ ڕێگە دەدرێت بەو کەسانەی کە لە دەرەوەی سعودیەوە دێنە ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە بەشداری بکەین لە فەریزەی حەجی ئەمساڵدا.

ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی سعودیە، ڕێگەیان دا بە ژمارەیەکی زۆر دیاریکراو لە کەسان، کە بەشداری فەریزەی حەج بکەن، چونکە بەهۆی مەترسی و ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ڕێگە نەدرا بە هاوڵاتیان لە دەرەوەی سعودیە بەشداری فەریزەی حەج بکەن.



ڕیکلام