بێلا کۆتاک :
* هونەمەندێکی فۆتۆگرافەرە، هاودەم کاری دیزاینی جلوبەرگ و وێنەی پۆرترەیت دەکات .
* ژیان و کارکردنی هونەریی خۆی لە نێوان هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیادا دەباتەسەر .
* ئەوینێکی تایبەتی بۆ کارکردن هەیە و لەو پێناوەدا بەردەوام سەقاڵی کار و گەڕانە بۆ کارەکانی .
* مۆدێلەکانی زیاتر لە خانمان پێکهاتوون و خۆی دەستکایی شێوەیان دەکات .
* کار بۆ زیاتر نیشاندانی لایەنی نەرمی و ناسکی و هێمنی ئافرەت دەکات .
* خۆی و تیمەکەی بەردەوام کاردەکەن و کارەکانیان پێشوازییەکی بەرچاویان لێدەکرێت.