(پرۆژەی شیعری٢٠٢١)
هاشم سەراج
نووسین کارلێک وئەزموونی ناوەکی و
ئاوێتەیەکی نامۆیە زمان تیایدا
لەجوانیدا دەژی وناشیرینی لەخۆی
دووردەخاتەوە کەسەرچاوەی ئاشوب و
ململانێ ونیگەرانییە
تاکو دازاین نوقمی ئەڤین بێت و
پرشنگە بوونگەراییەکانی دەرببڕێت !
÷÷÷
پۆلبەندی چییە
شیعرگەرایی ھێزێک لەفرەیی ئیستاتیکی وزمان
دەخوڵقێنێ وبەنێو یادگەو خەیاڵگەوھۆشدا
دەگەڕێ !
÷÷÷
لەناخەوە وتی (ژیان کورتە)
زمان پانتاییەکە لە بەدحاڵیبوون
واتاکان دەشارێتەوە و
لەمردندا
بوون لەخۆی جیادەکاتەوە
ھێرمنیوتیکا
لە قەشە ئۆگستین وشلایەرماخەر ودلتای وھایدگەرو گادامێرەوە
تاکو پۆڵ ڕیکۆر وئەوانی تر
سەرقاڵی ڕاڤە ولێکدانەوەو تیگەیشتنی دەقەکان و
دواندنی دەلالەتەکانە
نووسینیش
سەیروورەیەو باکی بەکەس نییە !
÷÷÷
ئەی جوانی ناکۆتا
لەم ھاوشێوەیی ولێکچوون وجیاوازییە
جووڵەی ھۆشم ڕووی لەوێناکردنە
ویستم بەوێنەوناوگەرایی گەمارۆدراوەو
بوونم لەنێوان
حەزلێکردن وتۆقین وخەیاڵکردندا
قەتیس
تۆبڵێی چێژ وئازار چەشنی کات
لەنێو ھەستکردندا
کورتنەکرێنەوە!