تران نگوین
* هونەرمەندێکی نیگارکێشی خەڵکی ڤێتنامە .
* بە قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ و بۆیەی ئەکریلیک لەسەر کاغەز وێنەکانی دەکێشێت .
* لە زۆرینەی کارەکانیدا ژنێکی نامۆ لە کەشێکی نامۆدا ئامادەیی هەیە .
* هێز و خۆراگریی و ئازایەتی ژن لە بابەتی سەرەکی کارەکانی ئەم هونەرمەندەن .
* زۆرجار ڕەهەندێکی ئیرۆتیکی لە کارەکانیدا بەرجەستە دەکات .
* پەیوەندییە ئیرۆتیکییەکان لە نێوان (ژن و پیاودا هاودەم ژن و ژن)دا نیشان دەدات .
* باڵندە و ئاژەڵانی دیکە تەنانەت دڕندەکانیش دەکاتە بوونەوەرگەلێکی دەستەمۆی ژن .
* تابلۆکانی بە چەشنێکی سەرسوڕهێنەر دەچنەوە ناو دیمەنە ئەفسانەییەکان .
* بەگشتی کارەکانی سیمایەکی ئەنیمەیشنی لەخۆدەگرن .
* لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەمەکانی ناسراون و نمایشکراون