ئەمڕۆ لە شانۆگەری ماڵی بووکەڵەی ئیبسن

  2021-03-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر شانۆی نەتەوەیی

خوێندنەوە و دنیابینیەکی نوێ بۆ ماڵی بووکەڵەی ئیبسن

سديق عه زيز

ماڵی بوکەڵەی ئیبسن یەکێکە لەو شانۆگەریانەی کە هەڵگری زیاد لە خوێندوەیەکەوە و لە گەڵێک  ڕوانگە و  گۆشەنیگای جیاوازە خوێندنوەی بۆکراوە ،ئەم شانگەریە سەدان جارو بە کۆمەلێک و فۆڕمی جیاوازەوە لە زۆری وڵاتانی جیهاندا خراوەتە سەرشانۆ.

خانمە ڕێژسیۆری نەرویجی ئەنیکا شیلکەبێرگ ماڵی بوکەڵەی ئبسن بە پێنج ئەکتەری گەنج دەخاتە سەرشانۆ ، بەتێکشاندنی تەواو  تێکستەکە و نوسینەوەی بە زمانێکی   سەردەمیانەی  ژیانی ڕۆژانە ئەمڕ .ڕێژیسۆر لە تێڕوانی کەسانی دوو ڕەگەزوو  هاوڕەگەز خوازەوە کاری لەسەر ئەم شانۆگەریە کردبوو، بۆنمونە هلمر هەردوو رەگەزەی مێینەو نێریەنی تێدابوو، بەدرێژای شانۆگەریەکە ناوی هلمر نەهات ،مێردی نورا  وەک پیاو هەڵسوکەوتی دەکرد، وەک پیاو توڕەدەبوو،وەک پیاو خۆی فەڕزدەکرد بەسەر نوردا ،   بەڵام لەناو جل وبەرگی ژنانەو بە سیمای ژنانەوە .شانۆگەریەکە تەنها بە ناو هی ئیبسن بوو ، تەنها لە دیمەنی کۆتای شانۆگەریەکەدا هەستدەکرد  ئەمە شانۆگەری ماڵی بوکەڵەی ئیبسنە،دیمەنی کۆتایی  وەک خۆی  بەتەواوەتی کاری لەسەرکرابوو،  دەنا سەرەتای شانۆگەریەکە  پێک هاتبوو لە چەند دیمەنێکی تێکەڵاوی کۆی دیمەنەکان ترو ئیزافەکانی دەرهێنەر  ، کە هەست دەکەرد کۆتایی دیمەنیک یەک  بەستراوە بە سەرەتای دیمەنی سێهەمەوە،بەڵام بە پچرپچری.

سەرەتای شانۆگەریەکە بەهاتنی ئەکتەرەکان دەست پێدەکات لە ناو بینەرانەوە ،کە هەریەکەیان کیشەیەکی پێیە و لەبازاڕ گەڕاونەتەوە لەشتکڕین و  خۆیان ئامادەدەکەن بۆ ئاهەنگی کریسمس ،ئەم سەرەتایە دیمەنی ئیزافی دەرهێنەربوو ، کە دیالۆگەکان لەنێو ئەکتەرەکاندا زیاتر قسەکردنە لەسەر چۆنیەتی کڕینی کەلوپەلەکان و کێ شتی جوانی کڕیوە، هەر لەدوای ئەم دیمەنە نورا هاوڕێ کۆنەکەی خۆی دەبینێت کریستین کە گەڕاوەتەوە و بەدوای کاردادەگەڕێت.

کۆی گووتاری دەرهێنەر لەسەر چەمکی  درۆ بوو، کە درۆ سەرجەم کایەکانی ژیانی تەنیەوە،دەرهێنەر دەیوست لە ڕیگای ڕوتکردنەوەی ئەکتەرەکان و نیشاندانی خۆیان  بەڕوتی لە هەندێک چرکە ستا ،مرۆڤ بگەڕێنێتەوە سەر ئەسلی خۆیی و  مرۆڤ وەک مرۆڤی ڕاستەقینەی خۆی دەرکەوێت ،دوور لەهەموو ماسک و ڕووپۆشێک ، کە مرۆڤ لە ژێر کۆمەلێک ماسک و دەمووچاویتردا ، ڕۆژانە ژیانیان لە کارەساتێکەوە بەرەو کارەساتێکی تربردووە.

لەلایەکی تریشەوە  دەرهێنەر دەیەوێت باس لە ئازادی تاک بکات ، مرۆڤ ئازاد بێت لەوەی خۆی چیەو ڕەگەزی جێەو و چۆن بیەوێت وا خۆی نمایشکات.

سینگرافیە سەنتەرێکی وەرزشی بوو ، کە بە دیوارێک شووشە شانۆی کردبوو بەدوو بەشەوە ، پشتەوەی ئامێری وەرزش و ڕاکردن بوو، بەشی پیشەوە شوێنی پشوودان بوو.

دەرهێنەر هێندەی گرنگی بە پەیامەکەی دابوو ،هێندە نەیتوانیب  و لە ڕووی ئاکتین و دەرهێنانەوە نمایشەکە لە ئاستێکی باشدا نمایشکات.



ڕیکلام