میسر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕەتکردەوە

  2021-03-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی فەرمی میسر رایگەیاند، گەیشتن بە ئاستی پەیوەندییەکان لە نێوان میسر و تورکیا، پییوستی بە لەبەرچاوگرتنی چوارچێوەکانی کاری دیپلۆماتی و یاسایی هەیە، کە حکومی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان دەکات.

لەسەر لێدوانەکانی دوێنێی لێپرسراوانی تورکیا، کە لەسەر زۆربەی ئاستەکان قسەیان لەسەر پەیوەندیی و ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی میسر ڕیاگەیاند، هیچ شتێک نییە کە پێی بگوترێت (دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان).

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو نوێنەرایەیت دیپلۆماتی میسر و تورکیا، لەسەر ئاستی کار بەڕێکەری پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەت هەیە، بەو شێوەیەی کە لە پەیڕەوە و چوارچێوە دیپلۆماتییەکاندا کاری لەسەر دەکرێت.

ئەو لێپرسراوە باڵای میسر کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت جەختیکردووەتەوە، گەیشتن بە ئاستی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان، پێویستی بە ڕەچاوکردنی چوارچێوە یاسایی دیپلۆماتییەکان هەیە، کە حوکمی پەیوەندی نێوان وڵاتان دەکات، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێزگرتنی بنەمای سەروەریی و پێداویستی ئاسایشیی نەتەوەیی عەرەب.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر وڵاتێک بیەوێت پەیوەندیی دیلۆماتی سروشتی هەبێت لەگەڵ میسردا، دەبێت پابەندی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی هاوسێییەتی بێت و چیتر هەوڵی دەستوەردان نەدات لە کاروباری دەوڵەتانی ناوچەکە.

لە کۆتاییدا سەرچاوەکەی حکومەتی میسر ئاماژەی کردووە بە گرنگی پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەردوو گەلی میسر و تورکیا.

ئەو وتانەی حکومەتی میسر لە کاتێکدایە، دوێنێ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا و میسر لەسەر ئاستی هەواڵگری و پەیوەندییەکان دەستیپێکردووەتەوە.

 



ڕیکلام